لێبوردەی نێونەتەوەیی: ئێران چالاکانی ژنان وەک دوژمنی خۆی دەبینێت

13:49

ژنها

ناوەندی هەواڵ - گوشارەکانی لە سەر ژنانی لە ئێران بەردەوامە و رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە لێدوانێک دا رایگەیاند کە رژێمی ئێران چالاکی مافەکانی ژنان وەک دووژمنی رژێم پێناسە دەکات و روبەرووی سزای دژواریان دەکاتەوە.

بەپێی رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی، لە لێدوانەکەیدا ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٦وە ، زیاتر لە ١٢ کەس لە چالاکانی ژن لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە دەستبەسەر کراون و رووبەرووی گوشار و بێرێزی کراونەتەوە .

مەگدلینا مقەربی رێپۆرتەری رۆژهەلاتی ناوین و باشووری ئەفریقا لە رێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی وێرای شەرمەزارکردنی هەڵوێستی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی لەوبارەوە راگەیاند بەرپرسانی ئێران ، چالاکیەکانی ئاشتیانە لە بابەتی مافەکانی ژنان بە دووژمنی رژێم لە قەلەم دەدات کە هەڵوێستی رژێمی ئێران جێگای نیگەرانیە.

رێکخراوەکە ئاماژە بەدەستبەسەر کردنی هومار هودفەر مامۆستای مرۆڤ ناسی لە کەنادا کە سەردانی ئێران دەکات و دەلێت: دوای چەندین رۆژ لێپرسینەوە رەوانەی زیندان کراوە .

(ش ب)