ناسینى خود و پێگه‌یاندنى خودی ژن لە کۆڕێکدا
09:31
ژنها
کەلار - لە کۆڕێکدا کە سەبارەت بە پرسی ناسینى خود و پێگه‌یاندنى خودی ژن خرایە بەر باس، ژنانی رۆژئاوا وەکو نمونەیەک له قاره‌مانیەتى و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خۆپه‌روه‌رده‌کردنى ژنانى کورد پیشاندران.
ئێواره‌ى دوێنێ له شاره‌دێی ڕزگاری سه‌ر به شارۆچکه‌ى که‌لار، ڕێکخراوى کۆمه‌ڵه‌ى ئافره‌تانى کوردستان کۆڕێکى ڕۆشنبیری بۆ پارێزه‌ر سروش هه‌ڵه‌بجه‌یى رێکخست.
دوای ئەوەی دەسپێکی کۆڕەکەی بە پرسی ناسینى خود و پێگه‌یاندنى خودی ژنی دەستپێکرد، کۆڕگێڕ لە باسی قاره‌مانیەتى و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری و خۆپه‌روه‌رده‌کردنى ژنان ڕۆژئاواى کوردستان وتی:" سەیرکەن، ژنانی رۆژئاوا چۆن هاتنه مه‌یدانی خەبات و به‌رەنگاری هه‌موو زوڵم و سته‌مێک بوونەوە، ئەمەش هۆکارەکەی ئەوەبوو کە یه‌که‌مجار هه‌وڵی خۆناسینى خۆیاندا و پاشان سته‌مه‌کانى کۆمه‌ڵگایان ناسی و دواتریش بونه جه‌نگاوه‌ر بۆ ڕووبه‌ڕووى گه‌وره‌ترین تیرۆریستى جیهان."
دواتر له درێژه‌ى کۆڕه‌کەیدا سروش باسی هه‌مان پرسی کرد له ڕووى په‌روه‌رده‌یى و کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیی و چۆنیه‌تى کاریگه‌رییه‌کانى له سه‌ر خێزان به‌گشتی.
لە کۆتایشدا ژنان پرس و تێبینیەکانیان خستە ڕوو.
(ش ب)