ڕژێم ناردنی کچە خوێنکارانی سوتاو بۆ تیمارکردن لە دەرەوەی وڵات ڕەت دەکاتەوە

11:32

ژنها

ناوەندی هەواڵ - لێدوانەکانی نوێنەری ئەنجومەن لە شاری پیرانشار سەبارەت بە ناردنی خوێندکارانی شین ئاوا بۆ ئەوروپا لە لایەن وەزیری تەندروستیەوە ڕەت کرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی کوردپا، وەزیری تەندروستی ئێران، سەربارەت بە لێدوانەکەی ڕەسوڵ خزری کە هەفتەی پێشوو وتبوی، خوێندکارانی گوندی شین ئاوای بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی ڕەوانە وڵاتانی ئەوروپا دەکرێن بێ‌ئاگایی خۆی دەربڕیووە.

حوسێن هاشمی لە دژکردەوەیەکدا سەبارەت به بانگەشەی نوێنەری ئەنجومەنی لە شارەکانی سەردەشت و پیرانشار وتبوی: "نابێت لە خۆمانەوە لێدوان بدەین و منداڵەکان لە خۆبایی بن".

هەر لەوباریەوە هەواڵدەریی "جوان" لە ڕاپۆرتێکدا که لە سەر بارودۆخی کچە قوتابییەکانی شین ئاوا بڵاوی کردبووە، کە بڕیاری سەرەکی بۆ چارەسەری پزیشکی ئەو خوێندکارانە لە لایەن "تیمی پزیشکیەوە" دەدەرێت.

وەزیری تەندروستی دەوڵەتی ڕوحانی بە شێوەی زارەکی ئاماژەی بە مەسەلەی عەباس کیا ڕۆستمی کرد و رایگەیاندوە، چوونە دەرەوە لە بەرژەوەندیی کەس دا نیە و ئەزموونی تاڵی ئەم دوایانە نیشانەی ڕاستی ئەو ئەو بانگەشانەیە.

لێدوانە دژ بەریەکانی بەرپرسانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە حاڵێکدا بووەتە سەردێڕی هەواڵی هەواڵدەرییەکان کە کچەکان خۆیان لە ناوەندەکانی تەندروستی نیگەران و ناڕازین.

دەوترێ، کە دەوڵەت تەنانەت تێچووی جل‌وبەرگی ئەو خوێندکارانەی لە ساڵی ڕابردوودا نەداوە.

لە ڕووداوی ئاگرگرتنی خوێندنگەی کچان لە گوندی شین ئاوای شاری پیرانشار لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠١٢ ، زیاتر لە ٢٩ کچ تووشی سووتاوی لە نێوان ٢٥هەتا ٧٥ % بوون، کە دوو کەسیان بە هۆی زۆری ڕێژەی سوتان گیانیان لە دەست دا.

هاوکات دوای تێپەڕبوونی ٤ ساڵ بە سەر ڕووداوەکە بەڵام کچانی سوتاو هێشتاش بەدەست برینەکانیانەوە دەناڵێنن و وەک پێویست هاوکاری پزیشکیان نەکراوە.

جێگەی باسە بەر لە چەند ڕۆژێک لەسەر ژیانی ئەو کچە خوێندکارانە بڵاو کرایەوە کە لەگەڵ گەورەبوونیان مەینەتیەکانی ژیانیان زیاتر دەبن و ئەو ڕووداوە ئاکامی نەخوازراوی ڕوحی و کۆمەڵایەتی بۆ بریندارەکان، ئەندامانی بنەماڵە و خەڵکی گوندی شین ئاوا دروست کردووە.

(ش ب)