ژنانی کرێکاری کۆمپانیای سامسۆنگ دژی نایەکسانی حەقدەست مان دەگرن
12:35
ژنها
ناوەندی هەواڵ – ئەو ژنانەی لە کۆمپانیای سەمسونگ کار دەکەن ساڵانێکە بە نایەکسانی حەق دەستی دەگوزەرێنن، بۆیە لە پێناو دەستەبەر کردنی مافەکانیان بانگەوازی مانگرتن دەکەن.
٣٠ هەزار ئەندامی کارمەندی کۆمپانیان بەرهەم هێنانی تەکنەلۆژی(سامسۆنگ) بۆ مافی یەکسانی حەقدەستی کار بانگەوازی مانگرتن دەکەن و داوا دەکەن ئەگەر داواکانیان جێبجێ نەکرێت و ٣ ژن نەکەونە نێو لێژنەی بەڕێوەبەری ئەوا ئەوان ناگەڕێنەوە سەر کار.
بە گوێرەی هەواڵی (ماڵپەڕی مەدیوم) لەماوەی هەفتەیەکدا نزیکەی ٣٠ هەزار ژنی کارمەند هاتونەتە ناوەندی کۆمپانیای سەمسونگ و باجەکانیان فڕێداوەتە بەردەم کۆمپانیا و دروشمی "هەمومان هەر یەکین، بە بێ ئێمە هیچ!" یان بەرزکردۆتەوە.
ژنان بەو هەڵوێستەیان گەورە کۆمپانیایەکی جیهانی بەرهەمی تەکنۆلۆژیای شەرمەزار دەکەن بەهۆی جیاکاری ڕەگەزی و شێوازی کارکردنی.
کۆریای باشوری لە ناو وڵاتانی ئەندام لە رێکخستن و پەرەپێدانی کار و ئابوری لەڕیزی پێشەوەیە لە ڕووی لاوازی موچەدا. دانیشتوانی ئەو وڵاتە ٥١ ملیۆنە و لە ٥٠% ی ژنە.
کیم یو ژۆنگ ڕێکخەری کارە لە ناو کۆمانیادا لەو باریەوە دەڵێت: "لە کۆریا دژ بە ژنان بەو شێوەیە هەڵسوکەوت دەکرێت، ئەوەش کارەساتێکی نەتەوەییە. بە گوێرەی هاوپیشە پیاوەکان ژنان ٤٠% کەمتر وەردەگرن."
ژنان لەناوەندی سامسۆنگ ئۆفیسیان چۆڵکردوە، خەباتەکانی بەرێوەچوون لە شوێن خۆیان وەستاون، هیچ ژنێکیش نەیتوانیوە خۆی بگەیەنێت بە کاربەدەستانی پایە بەرز بۆ ئەوەی وەڵامی داواکانیان ببیستن.
(ش ب)