ژنانی سودان سەرەڕای برسێتی و نەخۆشی لەبەرەکانی پێشەوەی جەنگن

10:10

ژنها

ناوەندی هەواڵ – لە هەرێمی بلو نیل، کە دەکەوێتە یوتوبیا و باشوری سودان، بەهۆی بەردەوامی شەڕی ناوەخۆیی ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی شەڕی ناوەخۆیی دەمرن زیاتر دەبێت. ژنانی هەرێمەکەش بەشداری بەرەکانی شەڕ دەبن.

لە نێوان پارتی ئۆپۆزسیۆن، سوپای باکوری ڕزگاری گەلی سودان و حکومەتی ئەو وڵاتە کە عومەر بەشیر بەڕێوەی دەبات شەڕ بەردەوامە.

ئەو شەڕە ناوەخۆییەش بۆتە هۆکارێک بۆ مەرگی بە هەزاران کەس ، بۆ ژنان هێشتاش شەڕ کۆتایی نەهاتوە، بە گوێرەی هەواڵێکی "ماڵپەڕی برۆوادلی ڤۆیس" لە هەرێمی بولی نیل بە هۆی بەردەوامی شەری ناوەخۆی رێژەی قوربانیان ڕۆژ بەڕۆژ لە زیادبووندایە.

ژنانی سودان بەرخۆدانی دەکەن

لەو هەرێمەدا لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو منداڵ لە برسان گیانیان لەدەستدا، ئێستاش هیچ کلینکێکی پزیشکی و خوێندنگەیەک لە هەرێمەکەدا بوونی نیە و خواردنیش بە هیچ شێوەیەک دەست ناکەوێت. ژنانی ناوچەکەش سەرەڕایی هەموو زەحمەتی و نەداریەک بەرخۆدانی دەکەن، بۆ ئامادەکردنی خواردن و کەلوپەل و خۆشۆردن، لە ژێر ١٢٠ی گەرمایی بە کیلۆمەترە دەڕۆن. ژنان بە کۆکردنەوەی دار و سوتەمەنی و کێشانی ئاو ژیانی خۆیان دەگوزەرێنن.

ژنان لەلایەکیترەوە بۆ ئەوەی خۆیان لە بوردومان رزگار بکەن، چاڵی قوڵ هەڵدەکۆڵن، ژنان لە کانەکانی زێردا کار دەکەن و لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕدا تێدەکۆشن، یەکێک لەو ژنانە موسترا محەمەدە، ئەو ژنە پێش ئەوەی منداڵێکی ببێت، ماوەی چەندین مانگ ڕێدەپێوێت و لە بەر هێرشەکان ڕادەکات، ئەو ژنە دایکی ١١ منداڵ ٤ لە مناڵەکانی لە کاتو شوێنی جیاجیادا بە هۆی شەڕەوە لەدەست دەدات. ئێستاش لە کەمپێکی ئاوەرەکان دەمێنێتەوە کە ١٣٥ هەزار کەسی لە خۆ گرتوە.

(ش ب)