کلارا ئەدێسا فەرماندەی یەپەژە، قەڵەمبازی ١٥ی ئاب هەڵدەسەنگێنێت
10:31
گولان بۆتان / ژنها
دێرک – کلارا ئەدێسا، فەراماندەی یەپەژە، رادەگەیەنێت، ١٥/ ی ئاب بناغەی ئافراندنی شۆرشی ڕۆژئاوایە.
کلارا ئەدێسا، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە)، ٣٢هەمین ساڵڕۆژی قەڵەمبازی ١٥ / ی ئابی بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاند و ڕایگەیاند: "١٥ ی ئاب ئەو میراسە گرنگ و بە هێزەیە کە دەبێت ژنان و سەرجەم گەلی کورد خاوەنداری لێبکەن." ناوبراو ئاماژەشی بەوە دا کە ئەوان وەک ژنانی ڕۆژئاوا بەتایبەتیش یەپەژە، هێڵی بێریتان، زیلان و عەگیدەکانمان بۆ خۆیان بە بنەما گرتوە.
کلارا سەرنجی راکێشایە سەر گرنگی ١٥ی ئاب و وتی: "ئەو کاتە ڕاستیێکی کوردان کە بەساڵان بوو نکۆڵی لێدەکرا و سەر لەنوێ ژیایەوە،چونکە زەمینەی کۆمەڵایەتی ئەو قۆناغە بە هێز بوو تا ڕۆژی ئەمڕۆشمان کاریگەری خۆی هێناوە. ئەو قەڵەمبازە مێژووییە گەلی کوردی لە ڕیشەوە کۆکردەوە لای یەکتری، بۆ ژنانیش یەکەمین گولـلەی ئازادی بوو بۆیە بەسەدان ژن ڕوویان لە چیاکان کرد. بەو هەنگاوە ژنانی کورد جارێکیتر بە هاتەوە سەر هزری راستینەی خۆی، چونکە ژنان بە وڵاتپارێزی خۆیان پەیوەستبوون بە خاک و مێژووی خۆیان."
کلارا جەختیشی کردەوە: "وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕێکەوتی ٤-٤-٢٠١٣دا دامەزرا، هەڵبەت یەکێک لەو میراسە گرنگ و بە کاریگەرانەی یەپەژەی دامەزراند، کەلتوری شۆڕشگێڕی ١٥ی ئاب بوو. بۆیە پێویستە لە هەمووان زیاتر ژنان لەسەر ئەو ڕاستی لە جەوهەری خۆی بگەڕێتەوە و خاوەنداری لەو یادە پیرۆزە بکات."
فەرماندەی یەپەژە ئاماژەی بەوەشدا کە بەرخۆدانی بیردۆزی و باوەڕی بە بەرخۆدان هۆکارێک بوونە بۆ سەرهەڵدانی ١٥/ ی ئاب و وتیشی: "قەڵەمبازی ١٥/ی ئاب تەنیا بۆ گەلی کورد و ژنان نا، بەڵکو سەرەتایەک بوو بۆ مرۆڤایەتی و ئازادی هەموو ژنانی جیهان."
کلارا لە بەشێکیتری وتەکانیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر بارودۆخی ئێستای ڕۆژئاوا و ڕایگەیاند: "ژنانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، بە پراکتیک سەلماندیان کە سەرکەوتن و ئەنجام لە دەستی ژنان دایە. ژنانی کورد بە زانابوونی مێژووی دەجوڵێنەوە، چونکە ئەگەر هۆشیاری هزری نەبووایە بەرخۆدان لەو ئاستە بەرێوە نەدەچوو، داعشیش کە گەورە دوژمنێکی دڕندەیەیە بەرامبەر بە مرۆڤایەتی، شکستی نەدەهێنا، ئێمە هەموو ئەو دەسکەوتانەی لەماوەی چەند ساڵ لە ڕۆژئاوا بەدەستهێنراون بۆ سەرەتایی دەستپێکردنی شۆڕشی ئازادیخوازی گەلی کورد و قەڵەمبازی ١٥ی ئاب دەگەڕێنینەوە."
کلارا ئەدێسا، فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە)، لە کۆتایشدا، بە بۆنەی ٣٢ هەمین ساڵڕۆژی ١٥ی ئاب پیرۆزبایی لە هەموو گەلی کورد و شەرڤانانی ئازدی کرد.
(ش ب)