کۆبوونەوەی شەش مانگی ئەنجومەنی رژاک بەرێووەچوو

16:55

ژنها

سلێمانی – کۆبوونەوەی نیوساڵی ئەندامانی ئەنجومەنی ڕژاک لە شاری سلێمانی بە بەشداری سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ڕژاک بەڕێوەچوو.

ئەمرۆ شەممە(١٢-٨-٢٠١٦)کۆبوونەوەی شەش مانگی ئەنجومەنی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان( ڕژاک) لە شاری سلێمانی بەشداری سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن بە ڕێوەچوو.

سەرەتای کۆبوونەوەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد و ڕێنماییەکی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان خوێندرایەوە کە لە زیندانی تاکەکەسی ئیمڕاڵی نوسیبووی خوێندرایەوە. پاشان ڕاپۆرتی کاروخەباتی ٦مانگی رێخراو خوێندرایەوە.

لەسەر بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە شەهێن محەمەد، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازاد(ڕژاک)، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد، ناوبراو وتی: "دوای بەستنی سێیەمین کۆنگرەی خۆمان وەک ڕژاک، یەکێک لە بڕیارەکانمان ئەوە بوو کە شەش مانگ جارێک کۆبوونەوەی خۆمان ببەستین. ئەمڕۆش بە بەشداری نوێنەرانی ڕژاک، ئەندامانی ئەنجومەنی ڕژاک، کۆبووەوەی ناوبەری خۆمان سازکرد. ئامانجی کۆبوونەوەکەشمان هەڵسەنگاندنی کاروخەباتی شەش مانگ و دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیە. هاوکات بۆ ئەوەی تەنیا کاروخەباتەکان لە چوارچێوەی ڕوانینی ئەنجومەن کە لە ژمارەیەکی دیارکراو پێکدێت، چڕ نەبێتەوە و هەموو ئەندانامان بتوانن بەرێگەی نوێنەرانی خۆیان ڕوانین و سەرنجەکانیان بخەنەڕوو."

ناوبراو جەختیشی کردەوە: "لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر ڕەوشی کۆمەڵگە بە گشتی و بەتایبەتیش پرسەکانی ژنان و دۆخی ژنان تاوتوێ دەکەین. لە کۆتاییشدا ئەنجامنانەی کۆبووەوەکە و ئەو بڕایارانەی دەدرێن ڕادەگەیەنرێن بۆ رای گشتی."

(ش ب)