کچ و هاوژینی ئەبو لەیلا ئازادی منبج پیرۆز دەکەن

17:47

ژنها

منبج - هاوژین و کچه‌که‌ى ئه‌بو له‌یلا له‌سه‌ر رزگارکردنى منبج قسه‌یان کرد و سه‌ره‌ڕاى پیرۆزبایکردن له‌ شه‌هید ئه‌بو له‌یلا و هه‌موو شه‌هیدانى ئازادى ده‌ڵێن، هیواکه‌ى ئه‌بو له‌یلا به‌دیهات.

دوای ٧٣ رۆژ شەڕ و ئۆپەراسیۆن دوێنێ ئێوارە شاری منبج رزگارکرا، ئۆپەراسیۆنەکە سارەتا ناوی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی منبج بوو، بەڵام کە ئەبو لەیلا شەهید بوو لە ٦ی حوزەیراندا، ناوی ئۆپەراسیۆنەکە گۆڕا بۆ ئۆپەراسیۆنی فەرماندە ئەبو لەیلا.

له‌یلاى ته‌مه‌ن حه‌وت ساڵ، کچى شه‌هید ئه‌بو له‌یلاى فه‌رمانده‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى منبج، ده‌ڵێ: "من به‌ ئازایه‌تى باوکم سه‌ربڵندم".

ئه‌و ده‌ڵێ: "باوکى من بۆ ئازادى منبج شه‌ڕى کرد و له‌و رێگه‌یه‌دا شه‌هید بوو، ئه‌و به‌ ئازایه‌تى شه‌ڕى کرد دژى چه‌ته‌کانى داعش، من هه‌موو کات پرسیارم لێ ده‌کرد تۆ که‌ى ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و دیاریم بۆ بێنى؟ ئه‌و ده‌یوت، کچى من، ئێمه‌ منبج رزگار بکه‌ین، هه‌موومان به‌ یه‌که‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌. باوکم هه‌میشه‌ له‌ دڵى مندا ده‌مێنێته‌وه‌."

هه‌روه‌ها دیجله‌ ئه‌حمه‌د، هاوژینی ئه‌بو له‌یلا، وتى: به‌ رزگارکردنى منبج دڵخۆشم چونکه‌ خه‌ونى ئه‌بوله‌یلا به‌یدهات، پیرۆزبایى ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ش له‌ ئه‌بو له‌یلا و هه‌موو شه‌هیدانى ئازادى ده‌که‌م.

دیجله‌ ئه‌حمه‌د وتى: "خه‌ونى ئه‌بو له‌یلا رزگارکردنى منبج بوو، له‌ سه‌ره‌تاى هه‌ڵمه‌تى شه‌ڕه‌که‌دا شه‌هید بوو، به‌ڵام هه‌ڤاڵه‌کانى به‌ڵێنیاندا که‌ رێگه‌ى ئه‌و به‌رده‌وام بکه‌ن و بیگه‌یه‌ننه‌ ئه‌نجام، بۆیه‌ به‌ڵێنى خۆیان جێبه‌جێ کرد و منبجیان رزگار کرد."

(ش ب)