خۆکوژی ژنێکی گەنج بە هۆکاری کێشەی خێزانی

18:46


ژنها

ناوەندی هەواڵ - ژنێکی گەنج کە خەڵکی گوندی (سفید بن) ی دەوروبەری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو خۆی کوشت.

بەپێی زانیاریەکان ژنێکی گەنج بەناوی نەسرین کەریمی خەڵکی گوندی سفید بن خۆی هەڵواسیوەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.

نەسرین هاوسەری هەبووەو خاوەنی یەک منداڵ بووەو بە وتەی کەسانی نزیکی بەهۆی کێشەی خێزانیەوە لە ڕۆژی ١٠ / ئاب لە ماڵەکەی خۆیدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە کە ژنان بە هۆی زۆری کێشەی کۆمەڵایەتی و خێزانیەوە کە تەنگی پێ هەڵچنیوون، هەروەها بەهۆی زیهنیەتی پیاوسالاری دەسەڵاتدارەوە، هەندێ لە ژنان خۆکوژی وەک دووایین چارەسەر دەبینن و بۆ خۆ ڕزگارکردن دەست بۆ هەڵەی خۆکوژی دەبەن.
(ش ب)