ناڕەزایەتی ڕۆژنامەوان لەسەر تیرۆری وەدات حسێن
14:17
ژنها
سلێمانی – لەسەر تیرۆرکردنی ڕۆژنامەوان وەدات حسێن ڕۆژنامەوانان و چالاکوانان بە گردبوونەوە و لێدوان نارەزایەتی خۆیان پیشان دەدەن.
کاتژمێر ١١ ی پێشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەوان و چالاکوان ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆژنیوز لەسەر تیرۆرکردنی وەدات حسێن پەیامنێری ئاژانسەکەیان بەیاننامەکیان ڕاگەیاند.
"دۆسیەی شەهید ویداد وەک دۆسیەی شەهیدانی دیکەی قەڵەم بەلاڕێدا نەبەن."
لە لێدوانەکەدا کە لەلایەن ڕۆژنامەوان سەلاح خدر خوێندرایەوە هاتبوو: سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە کاتێک وەدات لە ماڵ دەچیتە دەرەوە و بەئۆتۆمبێلەکەی خۆی براکەی دەگەیەنێتە شوێنی کارەکەی، لە گەڕانەوەدا لە قەرەباڵەغ ترین گەڕەکی شاری دهۆک گەڕەکی ماڵتا لەبەرچاو دانیشتوانی ناوچەکە دوو ئۆتۆمبێلی لە پڕۆسەیەکی پڕۆفیسیۆناڵ و پلان بۆ داڕێژراودا پێش و پاش لە ئۆتۆمبێلەکەی ویدات دەگرن و چەندبەبەرگی مەدەنی بەزەبری چەک و لێدان وەک ئەوەی گەورە تیرۆریستێک یان بەردەست کەوتبێت تورەکە دەکەن بەسەر وەداتدا و دەیڕفێنن.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا جەختیش کراوەتەوە: "وەک وەدات خۆی و بنەماڵەکەشی دەیانگێرایەوە ماوەیەک بەرلەئێستا چەند جارێک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی دهۆک وەدات بانگ کراوە بۆ لێکۆڵێنەوە و هەڕەشەی لێکراوە کە یان دەبێت واز لە کارکردن لەگەڵ ئاژانسی ڕۆژنیوز و ئەو هێڵە بهێنێت کە تێکۆشانی لەسەر دەکات، یان دەبێت دەهۆک بەجێبهێلێت بچێتە چیا یا دەرەوەی وڵات، بەڵام ئەو داخوازیانەی دەسەڵاتی ناوچەکە لەلایەن ویدادەوە ڕەد کراوەتەوە.
هاوکات لە بەشێکیتری لێدوانەکەدا داواکراوە: پێویستە لە باشووری کوردستان مافی گەل بەگشتی و ڕۆژنامەوانی ئازاد و بیروڕای ئازادبەتایبەتی بپارێزرێت، چیدی نابێت ئەم بێدەنگیە کوشندەیە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، پێویستە بەرلە هەرلایەک سەندیکای ڕۆژنامەنوسانلەو گۆشەگیریەی بێتە دەرەوە و خاوەنداری لە ئەندامەکانی بکات،ئیدی دەبێت دادگاکان سەربەخۆی خۆیان بسەلمێنن و بەرگری جدی لە مافەکانی ڕۆژنامەنوسان بکەن، دۆسیەی شەهید ویداد وەک دۆسیەی شەهیدانی دیکەی قەڵەم بەلاڕێدا نەبەن.
هەر لە گردبوونەوەکەدا چەندین لێدوان و پەیامی دەزگاکانی تری ڕۆژنامەگەری خوێندرانەوە. کە هەموویان وێڕای ئیدانەکردنی ئەو کردەوە تیرۆرکاریە داوای هەرچی زووە ڕوونکردنەوە و ئاشکراکردنی بکوژانی وەداتیان کرد.
هاوکات لە شاری کەرکوکیش رۆژنامەنووسان و میدیاکاران ، له گردبونهوهیهکدا تیرۆرکردنی پهیامنێری ئاژانسی ههواڵی رۆژنیوز- یان ئیدانه کرد.
بهشێک له رۆژنامەنووسان و راگهیاندکاران و چالاکانی مهدهنی، کاتژمێر ١٠ی سهر لهبهیانی ئهمڕۆ، لە باخچهی قەڵای شاری کەرکوک، به مهبهستی ئیدانهکردنی تیرۆری رۆژنامەنووس وەدات حسێن، گردبوونهوهیهکیان ئهنجام دا.
له گردبونهوهکهدا ئارام جهمال، رۆژنامەنووس لە شاری کهرکوک، بهیانامهی رۆژنامەنووسانی کهرکوکی بۆ دهزگا ڕاگهیاندنهکان خوێندوه.
لە بەشێکی بەیاننامەدا هاتووە:"ئێمە وەكو رۆژنامەنووسان و راگەیاندنكارانی شاری كەركوك، بەتووندی ئیدانەی تیرۆركردنی رۆژنامەنووسی هاوكارمان (وەدات حوسێن)ی پەیامنێری ئاژانسی دەنگوباسی رۆژنیوز دەکەین، كە بەداخەوە دوێنی لە شاری دهۆك بە شێوەیەكی نامرۆڤانە و دوور لە بەها مرۆییەكان بە دەستی چەند چەكدارێكی نەناسراو لە گەرەكی ماڵتای شاری دهۆك دەڕفرێندرێت، چەند كاتژمێرێك دواتر تەرمی جوانەمەرگ لە رێگای (سمێڵ ــ دهۆك) بە تیرۆر كراوی دەدۆزرێتەوە".
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:"وێڕای ئەوەی ئەم كارە نامرۆڤایانەییە ئیدانە ئەكەین، پێشمانوایە ئەم جۆرە كارانە زەبرێكی كوشندەیە و پەڵەیەكی رەشە بە نێوچەوانی دیموكراسییەكەی هەرێمی كوردستانەوە".
له هەمان بەیاننامە ئاماژه کراوە:"پێشمانوایە تیرۆركردنی هاوكارمان (وەدات حوسێن) رۆژنامەنووسی بەغدر تیرۆكراو و رۆژنامەنووسە تیرۆكراوەكانی دیكەی هەرێم، زەنگێكی مەترسیدارە لە هەرێم و ناوچەكە و هیچ بەهانەیەك نییە بۆ بێدەنگبوون لەم كارە، بۆیە هەرچی زووە داوا ئەكەین لە حكومەت و دامودەزگا ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت هێزە ئەمنییەكانی زۆنی زەرد و شاری دهۆك، بكەرانی ئەم كارە قێزەوەنە دەستگیر بكەن و رادەستی دادگایەكی بێلایەنی بكەن، تاوەكو نیازپاكی دەسەڵاتداران بۆ سەرجەم كۆمەڵانی خەڵك بخرێتەڕوو، ئەگینا بە پێچەوانەوە ئاشكرانەكردنی بكەرانی و شاردنەوە و پەردەپۆشكردنی لەژێر بیانوی هەر ناو و بەهانەیكدا بێت، ئەبێتە مەترسییەكی زۆر بۆ گیانی رۆژنامەنووسانی دیكەی هەرێم و گومانكردن لە بێخەمی دەسەڵاتدارانی هەرێم لە پاراستنی گیانی رۆژنامەنووسان و بەفیرۆچونی خوێنی شەهیدی قەڵەم (وەدات حوسێن)و سەرجەم رۆژنامەنووسە شەهیدكراوەكانی هەرێمی كوردستان".
(ش ب)