قامیشلۆ، ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ١٤ شەرڤان بەڕێوەچوو

15:55

ژنها

قامیشلۆ – لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا لە شاری قامیشلۆ گیان بەختکردوانی هەڵمەتی ئازادکردنی منبج بەخاکسپێردران.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەمە لە شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کوردستان لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا تەرمی ١٤ شەرڤان بەخاکسپێردران.

مەراسیمەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانبەختکردوانی رێگەی ئازادی دەستی پێکرد. هاوڵاتیان بە وتنەوەی دروشمی "شەهید نامرن" پێشوازیان لە تەرمی ١٤ شەرڤان کرد و لەسەر شانی خۆیان بردیان بۆ شوێن ڕێوڕەسم لە گۆڕستانی شەهید دەلیل ساروخان لە گەڕەکی عەنتەریە.

ئەندامانی ئاسایشی ڕۆژئاوا رێوڕەسمێکی سەربازیان ئەنجام دا، پاشان وتەی هەر یەک لە هاوسەرۆکایەتی کانتۆنی جزیرە لەلایەن هەیفا عەرەبۆ جێگری هاوسەرۆک و مەحسوم حەسەن ئەندامی بنەماڵەی شەهیدان و لە کۆتایش پەیامی شەرڤانان خوێندرایەوە.

دوای تەواو بوونی ڕێوڕەسمەکە بە وتنەوەی دروشم تەرمی ١٤ شەرڤانی ئازادی بەخاکسپێردران.

ئەو ١٤ شەرڤانە کە پێشتر ناسنامەکانیان ڕاگەیاندرابوو، لە هەڵمەتی ئازادکردنی شاری منبج گیانیان بەختکردبوو.

(ش ب)