هێزەکانی ڕژێم ژنێکی کۆڵبەریان کوشت

09:10

ژنها

ناوەندی هەواڵ – هێزەکانی ڕژێمی ئێران هێرش دەکەنە سەر کاروانێکی کۆڵبەران و له‌ ئاكامدا ژنێكی كورد گیانی له‌ ده‌ست ده‌دات.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزەکانی ڕژێمی ئێران سەر بە بنکەی گوندی (توورجان) پاش نیوەڕۆی پێنج شەممە ١١ ی ئەم مانگە لە نزیکی گوندی(شاری کەند) سەر بە شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشیان کردە سەر کۆڵبەران و بە تەقەی ڕاستەوخۆلە ئۆتۆمبێلی ژنێک بە ناوی ژاڵە قادرزادە۳٦ساڵان، خەڵکی سەردەشت بوو گیانی لە دەستدا.

جێگەی ئاماژەیە هێرشی هێزەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران و کاسبکارانی رۆژهەڵاتی کوردستان زیادی کردوە. هاوکات چەند ڕۆژیش لەمەوبەر لە سەرسنوری بانە ناسراو بە (شابەدین )گەنجێکی خەڵکی باشوری کوردستان بە ناوی (بێژوان مستەفا)،لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران درایە بەردەست ڕێژی گولـلە و گیانی لەدەستدابوو.

(ش ب)