پەیامی دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵات بۆ یەکێتی نەتەوەیی

10:46

ژنها

ناوەندی هەواڵ – دایکانی ئاشتی لە بانگەوازیەکدا داوای یەکڕیزی لە سەرجەم لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و داوا لە بەکرێگیراونیش دەکەن چەکی دوژمن دابنێن و بگەڕێنەوە باوەشی نیشتیمانەکەیان.

لە بانگەوازیەکەیاندا دایکانی ئاشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایدەگەیەنن، وەک دایکانی ئاشتی داوا لە هەموو بە کرێگیراوان دەکەین بگەڕێنەوە باوەشی دایک و نیشتیمان و چەقۆی دوژمن لە دڵی نیشتیمان مەدەن.

هاوکات دایکان لە حزبی دیموکرات و کۆمەڵە و سەرجەم پارت و لایەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەن هاودەنگی و هاوڕێبازی هەڵبژێرن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرش و گوشارەکانی سەر گەلی کورد.

دەقی پەیامی دایکانی ئاشتی:

بەناوی باوەڕی بەرزی دایک، باوەشی دایک قوتابخانەی هەموو ڕۆڵەکانی کوردستانە، داوا لە هەموو ڕۆڵەکان دەکەین بگەڕانەوە باوەشی نیشتیمانەکەیان. بەتایبەت ئەو ڕۆڵانەی کە بوونەتە سەنگەر بۆ دووژمنانی وڵاتەکەیان و خەریکی کوشتن و لە بەین بردنی خۆیان خوشک و براکانیانن. بگەڕانەوە بۆ باوەشی گەلە چەوساوەکەتان،تاکەی چەوسانەوە، تاکەی هەڕەشە و یەکتر بە ئامانج گرتن.

لێرەدا ئێمە دایکان باوەشمان کراوەیە و سوێندتان دەدەین، بە جەوهەری نەتەوایەتی وریا ببنەوە، ئێوە ڕۆڵەی ئەو گەلەن، ڕۆڵەی ئەم نیشتیمانەن، چەقۆی دوژمن مەدەن بە دڵی وڵات، تەنها ئێوە دەتوانن بە یەکڕیزی و یەک دەنگی، ڕەنگی سوتان و کوشتن و داگیرکاری لەسەر داوێنی خاکتان بسڕنەوە، ئێمە دایکانی ئاشتیخواز، دایکانی ئێوە داواکارین چەکی دوژمن دابنێن، بێنەوە بەرگی نەتەوایەتی.

ئەمە بانگەوازی لە گەلی هەژارە، لە ڕۆڵەکانە، لە ڕۆڵەکانی حزب و نەتەوەکانیتریش داواکارین هاوڕێباز بین، بۆیە لێرەوە لە ئێوەی ئازیز داواکارین بەدەنگمانەوە بێن، برایانی کۆمەڵە و حزبی دیموکرات، دەستی ماندووتان دەگرینە سەرچاومان و هاوخەمی و هاو دەردی خۆمان بە ئێوەی ئازیز و نیشتیمانە چەوساوەکەمان ڕادەگەیەنین. بۆ شەهیدبوونی ئەو ڕۆڵە قارەمانانە ڕۆحیان شاد و رێگەیان بەردەوام بێت. ئێمە دایکانی جگەر سوتاوی ئەم نیشتیمانەی خۆمانین، داواتان لێدەکەین بگەڕێنەوە باوەشی دایکانی خۆتان دایکانی ئاشتی. بۆ ئەوەی شانبەشانی یەکتری، کۆت و زنجیری دوژمان بچرین، نیشتیمانە دیلەکەمان لە دەستیان ڕزگار بکەین، ئێمە وەک دایکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دایکانی گەلی کورد بۆیە جارێکیتر باوەش دەکەینەوە بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە باوەشی یەکڕیزی نیشتیمان و ئێمەی دایکان."

پەیمان بێت پەیمان بێت، پەیمان بێت، بژی سەرۆک ئاپۆ، شەهید نامرن.
دایکانی ئاشتی رۆژهەڵاتی کوردستان

(ش ب)