تەرمی ڕۆژنامەوان وەدات حسێن بەخاکسپێردرا
16:51
ژنها
دهۆک - پاش دوو رۆژ مانەوەی تەرمی رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو وەدات حسێن، لە نەخۆشخانەی پزیشکی دادوەری دهۆک، ئەمڕۆ تەرمەکەی بە خاک سپێردرا.
تەرمی وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوز کە لە رۆژی ١٣ ئەم مانگە لە گەڕەکی ماڵتای شاری دهۆک تیرۆرکرا، ئەمڕۆ بە مەراسیمێکی جەماوەری لە گۆڕستانی شاخکی لە شاری دهۆک بەخاک سپێردرا.
لەسەرەتادا بنەماڵەی وەدات ڕایانگەیاند، کە تا حکومەت و لایەنە ئەمنیەکان ڕوونکردنەوەی تایبەتیان نەبێت تەرمی وەدات بەخاک ناسپێرن، بەڵام دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و بێدەنگی دەسەڵاتدارانی هەرێم و دەزگا ئەمنیەکانی ناوچەکە، ئەمڕۆ تەرمی ئەو رۆژنامەنوسە تیرۆرکراوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە کەسوکارەکەی، رۆژنامەنوسان و چالاکوانان بەخاکسپێردرا.
(ش ب)