کەژار، بە بۆنەی ساڵیادی ١٥ ی ئاب پەیامێکی بڵاوکردەوە
18:19
ژنها
ناوەندی هەواڵ – کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە بۆنەی ساڵیادی ١٥ی ئاب، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
کۆردیناسیۆنی گشتی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەژار) بە بۆنەی ٣٢ هەمین ساڵیادی قەڵەمبازی ١٥ی ئاب، ڕۆژی دەستپێکردنی تێکۆشانی چەکداری لە باکوری کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
کەژار لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆز کردنی ئەو ڕۆژە، جەخت لەسەر بەردەوامی تێکۆشانی زنجیرە ئاسای ئەو هەنگاوە مێژوویە دەکات.
دەقی پەیامەکە بەم شێوەیەیە:
ڕێگای ئازادی کە ڕێبەر ئاپۆ و شەهیدانی ئێمە وهکوو دیاریەکی ژیانهوه پێشکەشیان کردوین،٣٢ ساڵی سەخت لە ڕۆژی دەستپێکی ئەم خەباتە تێپەڕ دەکات، ئەم ٣٢ ساڵە هاوکات لەگەڵ سەختیەکانی هیوای داهاتوویەکی ئازادی نیشان دا، گەلی کوردیش ئەم دیاریەی وەکوو ئەمانەتێکی پیرۆز تا ئەمڕۆ هێناوە. ڕێبەر ئاپۆ بە هەوڵ و تێکۆشان، ڕێنوێنی هەموو هەوڵدانەکانی ئەو ٣٢ ساڵەی کردوە و جەژنی ژیانەوەی بۆ گەلی کورد پێک هێناوە، شەهیدانی ئێمە بە گیانی خۆیان ئەم جەژنەیان پیرۆز کردووە و تەقەی فیشەکەکانیان لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ هاتووە، ئێمە وەکوو ژنانی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣٢ەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی گەلی کورد لە ڕێبەرئاپۆ، شەهیدان، گەلی کوردستان و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەین.
١٥ ی ئاب زیادهتر له وشه، ژیانه، مێژووی کوردستان کە لە نێوان سەرهەڵدان و بنکەوتن لە هات و چۆدا بوو، بە ١٥ی ئاب بوو بە نیشانهی سەرهەڵدان و سەرکەوتن.
ههر ساڵیش که تێپهڕ دهبێت ئهم حهڵقانه یهکدهگرنهوه و یەکتری تەواو دەکەن. ١٥ی ئابی ١٩٨٤ بەهێزترین هەنگاو بۆ پێنان لە ڕێبازی بیر و هزری ڕێبەر ئاپۆ بوو. ئهم ههنگاوه، ههنگاوێک لە بێدەنگیەوە بەرەو دەنگ دەربڕین، لە تاریکیەوە بۆ ڕووناکی، لە سەر دانەواندن بۆ سەربەرزی و لە کۆیلایەتیەوە بۆ ئازادی نمایان بوو.
ئەمڕۆ ڕێز لە سەرۆکایەتی و فەرماندەی گەورە عەگید دەگرین، ئێستا لە ١٥ی ئابدا، هەر چوار پارچەی کوردستان بەرامبەر بە داگیرکەران، دەسەڵاتداران و بەرامبەر بەو هێزانەی کە دەیانەوێت گەلان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیاندا بهێڵنەوە شەڕ دەکەن، ئەم شەڕە بە وەبیرهێنانەوەی بەسێکان، عەگیدەکان، گەیشتووە بە بەرزترین لوتکە، ئێمە بەو هێزه کە لە شەهیدەکانمانەوە وەریدەگرین ڕوومان له سەرکەوتنه، ئەمڕۆ ڕۆژی سەقامگیرکردنی سەرکەوتنی ژیانەوەیە.
ئێمە وەکوو کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە باوەڕ و بیرێک کە لە جەژنی ژیانەوەی وەردەگرین، دەڵێین بەدیهێنانی جیهان و کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان دەرئەنجامی تێکۆشانی ئیمە دەبێت .
کۆردیناسیۆنی گشتی کۆمەڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
(ش ب)