ساڵیادی ١٥ ی ئاب لە سلێمانی و ڕانیە بە جۆش پیرۆزکرا
10:57
ژنها
سلێمانی – ساڵیادی دەستپێکردنی تێکۆشانی چەکداری و هەڵمەتی ١٥ی ئاب، لە شاری سلێمانی و دەڤەری ڕانیە بەجۆشەوە پیرۆز کرا.
بەو بۆنەیەوە کاتژمێر ٧ی شەوی ڕابردوو بە دەستپێشخەری کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێز و تەڤگەری کەلتور و هونەر، لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی ئاهانەگێکی جەماوەری سازکرا.
سەرەتای ئاهەنگەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ‌کرد. پاشان کۆمەڵێک گۆرانی لەلایەن گروپی شەهید سۆلین و وە چەند گۆرانیەک لەلایەن هونەرمەند جاسمی ساز و گروپی هونەری شەهید هۆزان سەرحەد گۆرانی پێشکەشکران.
دواتر هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، محەمەد عەبدوڵڵا وتەیەکی بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرد و ڕایگەیاند: بۆ ساڵیادی شۆڕشی چەکداری پەکەکە لێرەوە پیرۆزبای لە ڕێبەر ئاپۆیەک بە یەکی گەریلاکانی هەپەگە و لە خەباتگێڕانی ناو ئەو تێکۆشانە دەکەین لە هاوسەرۆکەکانیان و لە ماڵباتی شەهیدان.
هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی ، باسی لەوەشکرد:" شۆڕشی پەکەکە نەک تەنها بۆ باکوری کوردستان بەڵکو بۆ تەواوی کوردستان بۆتە پاڵپشت و هێز، رەنگە هەندێک کەس ئەو راستیە نەبینین، ئەگەر ئەو تێکۆشانە فراوانە لە باکوری کوردستان و لە تورکیادا نەبوایە مەحاڵە هەرێمی کوردستان بیتوانیایە لە بن دەستی داگیرکەران لەسەر پێی خۆی ڕاوەستێت، ئێمە تێکۆشانی ئەم هەرێمە کەمنانرخێنین بەڵام دەبێت ئێمەش و هەموو کەسێک ئەو ڕاستیە بزانن، تێکۆشانی پەکەکە هێز و ئیرادەیدا بە شۆڕش کە ئێستا ئەو تێکۆشانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زەینەیەکی پێشکەوتنی سازکردووە بۆ ئێمە ".
پاشان چەند وتارێک لەلایەن دکتۆر جاوید حسێن ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆنفدڕاڵیزمی دیموکراتی رۆژئاوای کوردستان لە باشوری کوردستان و نوێنەری هەدەپە لە باشور ساڵح بایکاڵ و ژینۆ کەریم ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان و ئاسان محەمەد لەسەر ناوی کۆمەڵەی گەنجان پێشکەشکران.
ئاهەنگەکە بە گێڕانی هەڵپەڕکێ تا درەنگانی ئێوارە بەردەوام بوو.
ئاهەنگی جەماوەری لە ڕانیە:
سه‌ر له ئێواره‌ى دوێنێ کاتژمێر ٠٥:٣٠به ده‌ستپێشخه‌رى ته‌ڤگه‌رى ئازادى، په‌یه‌ده، رژاک و گه‌نجانى وڵاتپارێز له شارۆچکه‌ى ڕانیه و پارکى ده‌روازه‌ى شاره‌که ئاهه‌نگێکى جه‌ماوه‌رى به مه‌به‌ستى پیرۆزبایى قهلمبازى ١٥ ی ئاب به به‌شدارى هونه‌رمه‌ندان و جەماوەری دەڤەرەکە هه‌ڵپه‌رکێی کورده‌وارى پێشکه‌ش کرا.
هه‌ر له ئاهه‌نگه‌که‌دا په‌یامى ته‌ڤگه‌رى ئازادى کۆمه‌ڵگاى کوردستان له لایه‌ن سید خالید خوێندرایه‌وه که تێدا هاتبوو: سه‌ره‌تا پیرۆزبایى ٣٢هه‌مین ساڵوه‌گه‌رى ١٥ى ئاب وه‌ک رۆژى ده‌ستپێکردنى تێکۆشانی چه‌کدارى و سه‌ره‌تاى قۆناخێکى نوێى خه‌بات و تێکۆشان که ده‌توانین به شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام و بێ دوودڵى به‌رده‌وامى پێ بده‌ین که ده‌کرێت ئه‌و رۆژه ناو بنێن سه‌ره‌تاى دروستبوونى مرۆڤێکى نوێ و زههنیهتێکى نوێ که ده‌توانێت له به‌رامبه‌ر زوڵم و سته‌م و دیکتاتۆریه‌ت بوه‌ستێته‌وه و به شێوه‌یه‌ک ئه‌و مرۆڤه نوێیه ده‌توانێت ژیانێکى نوێ له نه‌بوو دروست بکاته‌وه و به شێوازێک که جیاواز بێت له هه‌موو شۆڕشه‌کانى ڕابڕدوو و هه‌ر وه‌ها ئه‌و قه‌ڵه‌مبازه مێژووییه ڕۆڵێکى گرنگى بینى له دروست کردنى که‌سایه‌تى ژنێکى ئازاد و به‌شدرا و کاریگه‌ر له خه‌باتى چه‌کدارى و شۆڕش و ته‌واوى بواره‌کانى ژیاندا.
دواتر وتارى رێکخراوى ژنانى ئازادى کوردستان له لایه‌ن دانیال ئیبراهیم خوێندرایه‌وه: له ٣٢هه‌مین ساڵرۆژى ١٥ی ته‌باخ، جه‌ژنى ژیانه‌وه ئه‌م رۆژه سه‌ره‌تا له رێبه‌رى گه‌لى کورد رێبه‌ر ئاپۆ، له که‌سایه‌تى هه‌ڤاڵ عه‌گیددا هه‌مو شه‌هیدانى رێگاى ئازادى و ته‌واوى گه‌لى خۆراگر له هه‌ر چوار به‌شى کوردستان و هه‌موو ژنان پیرۆز ده‌که‌ین.
جه‌ژنى ١٥ى ته‌باخ به پێشه‌نگایه‌تى هه‌ڤاڵ عه‌گید بۆ گه‌لى کورد و به تایبه‌ت ژنان جه‌ژنى ژیانه‌وه‌یه، له کاتێکدا که له هه‌ر لایه‌نه‌وه زه‌خت و چه‌وسانه‌وه له سه‌ر گه‌ل ده‌سه‌پێنرا به پێشکه‌وتنى قه‌ڵه‌مبازى ١٥ی ته‌باخ کیانێکى تازه که‌وته ناخى گه‌له‌وه و بوو به هۆکارى هه‌ڵگرتنى هه‌نگاوێکى مێژوویى. گه‌ل ئیدى فێرى چۆن ژیان کردن، زمان، کولتور، سه‌رشۆر نه‌کردن و خۆراگرى بوو. ١٥ی ته‌باخ توانى نرخێکى مه‌زن بۆ گه‌لى کورد و به تایبه‌تى ژنان بخوڵقێنى و به‌رامبه‌ر به هێزى چه‌وسێنه‌ره‌وه و داگیرکه‌ران فێرى ئێراده بوون و گه‌ل توانى ناسنامه و هه‌بوونى خۆى به ده‌ست بخات.
دواتر وتارى په‌یه‌ده، گه‌نجانى وڵاتپارێز خوێندرانه‌وه و له کۆتایدا به هه‌ڵپه‌رکێ کۆتایى به ئاهه‌نگه‌که هات.
(ش ب)