سێ گوندی تر لە منبج کۆنترۆڵکران

13:57

ژنها

منبج - شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، سێ گوندیان لە باشووری شاری منبج لە چەتەکانی داعش پاککردەوە.

ئەنجومەنی سەربازی منبج لە ١ حوزەیران دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی شەهید فەرماندە فەیسەڵ ئەبوو لەیلا کرد بۆ رزگارکردنی شاری منبج، توانیان لە ١٢ی ئاب دوای ٧٣ ڕۆژ لە پێشڕەوی، شاری منبج بە تەواوی رزگاربکەن لە چەتەکانی داعش.

ئەنجومەنی سەربازی منبج، دوێنێ ڕایانگەیاندبوو کە ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەیان و لە ئۆپەراسیۆنی شەهید فەرماندە فەیسەڵ ئەبوو لەیلا هەتا رزگارکردنی گوندەکانی باشووری منبج بەردەوام بکەن.

شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، شەوی رابردوو دوای شەڕ و ئاڵۆزییەکی قورس لەگەڵ چەتەکانی داعش، توانیان سێ گوندی دەوروبەری منبج لە چەتەکانی داعش پاکبکەنەوە.

گوندە ڕزگارکراوەکان بریتین لە: گوندی ئیلانی باشور و رۆژئاوای منبج و گوندەکانی خرا کەبیرە و خرا سەغیرە لە باشوور و رۆژهەڵاتی منبج، هەرسێ گوند ٢٠کم لەولای شاری منبجەوە.

لە کاتی ئۆپەراسیۆنی پاککردنەوەی هەرسێ گوندەکەدا، ژمارەیەکی زۆر لاشەی چەتەکانی داعش کەوتنە دەست شەڕڤانان، هەرلە هەمان قۆڵدا شەڕڤانان دوو خاڵی ستراتیژیان لە چەتەکانی داعش رزگارکرد، ئۆپەراسیۆنەکە لە پێدەشتەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی منبج بەردەوامە.

(ش ب)