تەرمی ژنێک لە ئاوی دەریاچەی وان دۆزرایەوە
14:01
ئاب
16
/ 2016
ژنها
وان – لە کەنارەکانی ئاوی دەریاچەی وان تەرمی ژنێک دۆزرایەوە.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای نێوان کاراتاشلار و دەریاچەی وان لە باکوری کوردستان، نزیک ناوچەی ئەردیش تەرمی ژنێک دۆزرایەوە، زانرا کە ئەو ژنە بەناوی سەڤدا یورەکلیە، بۆ ئەوەی مەلەوانی بکات چۆتە ناو ئاوەکە و بەهۆی ئەوەی نەیتوانیوە خۆی رزگار بکات نوقمی ئاو بووە و خناکاوە.
تەرمی سەڤدا دوای چەند ڕۆژ لە ونبوونی لەلایەن هاوڵاتیانەوە دۆزرایەوە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شارەکە کرا.
(ش ب)