شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا و هێزەکانی ڕژێم بەردەوامە

14:49

ژنها

حەسەکە – لە شاری حەسەکە شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا و هێزەکانی ڕژێمی سوریا بەردەوامە.

كاتژمێر 12:50 خوله‌كی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌نزیك به‌نزینخانه‌ی (مرشو) له‌ناوه‌ندی بازاڕی شاری حه‌سه‌كه‌، شه‌ڕ روویداوه‌‌و هۆکارەکەشی ئەوەبووە کە هێزەکانی ڕژێم هێرشیان کردۆتە سەر خاڵێکی کۆنتڕۆڵی ئاسایشی ڕۆژئاوا لەناو بازاڕی حەسەکدا.

شەر و پێکدادانەکان به‌رده‌وامیان هه‌یه‌، هاوڵاتیانی گەڕەکی نەشوەی شەرق ماڵەکانیان بەجێدێڵن و ڕوودەکەن ئەو شوێنانەی لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا دایە.


هاوڵاتیان لەو بارەیەو ڕایدەگەیەنن: هێزه‌كانی سه‌ر به‌رژێمی سوریا به‌ هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌ده‌كه‌ن‌و ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندكار‌و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ناو بازاڕه‌كه‌ گیریانخواردبوو.

هێزەکانی ئاسایش ئە هاوڵاتیانەیان ڕزگار کرد کە لە ناو شەڕدا گیریان خواردبوو، گواستیانەوە بۆ ناوچەی ئارام.

پێشتریش بۆ چه‌ندجارێك، شه‌ڕ‌و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌ كوردیه‌كان‌و سه‌ربازانی‌ سه‌ر به‌رژێمی‌ سوریا، له‌ناوچه‌كانی‌ رۆژئاوای‌ كوردستان، بەتایبەتیش حەسەکە روویداوه‌.

تا ئێستا شەڕ و پێکدادانەکان درێژەیان هەیە.

(ش ب)