بە بڕیاری دادگای تورک ڕۆژنامەی ئوزگور گیوندەم داخرا
15:36
ژنها
ئەستەنبۆل - دادگای ئەستەنبوڵ بەفەرمانی ئاکەپە و بەبەهانەی ئەوەی پڕوپاگەندە بۆ بۆ رێکخستن دەکات، ڕۆژنامەی ئۆزگور گیوندەم یان داخست.
هەواڵ و بڕیاری داخستنی ڕۆژنامەکە پێش ئەوەی بگاتە ئۆزگور گیوندەم لەلایەن میدیاکانی ئاکەپەوە بڵاوکرایەوە.
لەساڵانی نەوەتەکانی سەدەی ڕابردوودا دەیان خەباتکاری ڕۆژنامەی ئۆزگور گیوندەم تیرۆکران و هێرشی بۆمبی کرایە سەر ناوەندەکەیان.
لە حەوتی حوزەیرانی ئەمساڵەوە ڕۆژنامەکە ڕوبەڕووی لێپرسینەوە ببووە، بۆیە لەبەرامبەر ئەو گوشار و زۆردەستیەی دەکرێتە سەر ڕۆژنامەکە کەمپنی پشتگیری و بەرپرسیارێتی گشتی بۆ ئۆزگور گیوندەم دەستی پێکردبوو، تیایدا دەیان ئەکادمیسیان و ڕۆژنامەنوس و نوسەر بەشدار بوون، لەناو ئەوانەشدا بەهۆی پشتگیرییانەوە چەند کەسیان لێ دەستگیر و زیندانی کراوە.
(ش ب)