ژنانی گەنجی تێکۆشەر پەیامێکی پیرۆزباییان ئاراستەی کۆنگرەی ژنانی گەنج کرد
16:34
ژنها
سلێمانی - رێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی بە لێدوانێک یەکەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی ژنانی گەنجی پیرۆز کرد.
دوای ئەوەی لە نێوان ١٢ – ١٤ تەمموز کۆمەڵەی ژنانی گەنجی کوردستان لە هەرێمەکانی پاراستنی مدیا یەکەمین کۆنگرەی خۆیان سازکرد، لە زۆربەی شارەکانی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کۆنگرە و ژنانی گەنج کران.
رێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەریش شەوی ڕابردوو لە شاری سلێمانی پەیامی خۆی گەیاندە ئیرادەی کۆنگرە و سڵاوی ئاراستەی سەرکەوتنی کۆنگری کۆمەڵەی ژنانی گەنج کرد.
لە پەیامەکەی ژنانی گەنجی تێکۆشەردا هاتوە: سەرەتا سەری ڕێزو نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین. ئێمە وەک ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە باشوری کوردستان یەکەمین کۆنگرەی کۆمەڵەی ژنانی گەنج پیرۆز دەکەین. بەستنی ئەو کۆنگرەیە لە قۆناخێکی ئاوادا، گرنگی زۆری هەیە و لای ئێمە هیوای زیاتری دروست کرد."
هەروەها لە بەردوامی پەیامەکەی ژنانی گەنجدا هاتوە: "وەک دەزانرێت لە باشوری کوردستان لە بەرامبەر هێڵی خیانەت و سیستەمی سەرمایەداری، لە باکوری کوردستان لە بەرامبەر ئەقڵیەتی فاشیستی داگیرکەر، لە ڕۆژئاوا لە بەرامبەر داعش و لە ڕۆژهەڵاتیش بەرامبەری ئەقڵیەتی کۆنەپەرست و مرۆڤ کوژ، ژنانی گەنج پێشەنگی تێکۆشانن. ژنان بە هێز و ئیرادەی خۆیان لە هەر چوار پارچەی کوردستان لە دژی سیستەمی پیاوسالاری زاڵی سەر کۆمەڵگە تێدەکۆشن. لە باشوری کورستیانیش سیستەمی پیاوسالاری ڕۆژ بە رۆژ شکست دەخوات، بێگومان بە تێکۆشانی ژنان لەناو دەچێت."
جەختیش دەکەنەوە: "بەتایبەت لە باشور پێویستمان بەو تێکۆشانەیە چونکە وەک رێبەر ئاپۆ دەڵێت: "شۆڕشی باشور، شۆڕشی ئازادی ژنانە."
لە بەردەوامی دا رادەگەیەنن: ئێمە ئەو کۆنگرەیە وەک هەڵمەتی لابردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ دەبینین. ئەو بڕیارانەی لە کۆنگرە دراون، ئێمەش لای خۆمان پراکتیزەیان دەکەین. دووپاتیش دەکەینەوە دروشمی کۆنگرە دروشمی ئێمەیە.(بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج، سەرهەڵدان تا ئازادی تۆڵەسەندنەوە."
ڕێکخراوی ژنانی گەنجی تێکۆشەر بە دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"و "ژن ژیان ئازادی کۆتایی بە لێدوانەکەی دێنێت.
(ش ب)