ڕژاک، ئەنجامنامەی دووەمین کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئەنجومەنی خۆی ڕاگەیاند
10:41
ژنها
ناوەندی هەواڵ – بە بەیاننامەیەکی فەرمی "ڕژاک" ئەنجامنامەی دووەمین کۆبوونەوەی نوێنەرانی ئەنجومەنی خۆی بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان کە وێنەیەکی بۆ ژنها نێردراوە، ڕاگەیاندراوە: پرسەکانی هەرێمی کوردستان بە هزر و تێڕوانینی ژنان دەگەن بە ئاستی چارەسەری و بە بێ ژن مەحاڵە هیچ پرسێکی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابوری و هتد، چارەسەر بکرێن.
ڕژاک ڕادەگەیەنێت: دووەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ڕژاک لە بەرواری ١٣-٨-٢٠١٦کاتژمێر ٩ سەر لە بەیانی دەستی پێکرد تا ٥ ی ئێوارە بەردەوام بوو. لە کۆبوونەوەکەدا بە تێرو تەسەلی باس لە بارودۆخی سیاسی و ڕەوشی ژنان و کاروخەباتەکانی ڕێکخراو کرا. هاوکات یەکێک لە بابەتەکانی کۆبوونەوەیمان ڕەخنەو ڕەخنەدان و لە کۆتایش پلانسازی کاروخەباتی داهاتوو دانرا. ئەوەی لە سەر ڕەوشی سیاسی هەڵسەنگاندنی بۆ کرا، بێگومان هەوڵی داگیرکەران بۆ دیزین کردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامی هەیە. لە ناو هەموو هێرش و ئاڵۆزیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کوردان خاوەن پێگەی تایبەتی خۆیانن و بەرخۆدانی گەلی کورد جیهانی سەرسام کردوە، ئازادکردنی شار بە شاری ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا، بەرخۆدانی بزوتنەوەی ئازادیخوازی کورد لە باکوری کوردستان، بڵند بوونی دەنگی ئازاد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، نیشانەی گرنگی ئەو قۆناخە مێژووییەیە کە پیای تێپەڕ دەبین. ئیتر ترسی کۆتایی هاتنی ئەو پڕۆژە شکستخواردوەی خوازراوی بوون لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامی بدەن، ترسی بە هێزە سەردەستەکان هەڵچنیوە. بۆیە بە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسی، هەوڵی کپکردنی دەنگە ئازادەکان، کۆمەڵکوژکردنی گەلی کورد لە هەر شوێنێک دەستیان پێبگات شەڕی خۆیان بەردەوام دەکەن."
هەروەها لە بەردەوامی بەیاننامەی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستاندا هاتوە: "هەرچەند هێرشەکانی سەر ژنان لە بەرزترین ئاست دایە، هەوڵی ژنان بۆ ئازادی بەردەوامە، بەتایبەت ئازادی بۆ ژنان لە باشوردا کە نوقمی سیستەمی سەرمایەداری بووە، ئازادی بە پارە کڕدراوە، بۆ نمونە بە مادیەت و ئارایشکردن. ئێمە وەک ڕژاک تێکۆشانمان لە بەرامبەر ئەو چەمکانە لە ئاستێکی بەرزدایە. وەک دەزانرێت باشوری کوردستان کێشەی سەرەکی سەردەم کێشەی دیموکراتیزە بوون و چارەسەری پرسەکانی ژنانە. ئەو پرسانەی کە لەناو کۆمەڵگەدا بونیان هەیە وەک کێشەی ئابوری، ژینگە، ئەخڵاق، ئازادی، ئەستاتیک و بەڕێوەبردن، ئەگەر بە هزر و تێڕوانینی ژنان بەردەوام نەبن ئەوا قەیرانەکان هەر بەردەوام دەبن."
ڕژاک لە بەشێکیتری بەیاننامەکەیدا ئاماژە بە بەشێک لە کاروخەباتەکانی خۆی دەکات لە ماوەی ٨ ی مانگی رابردوو ئەنجامیان داون و دەڵێت: "ئەو کار و خەباتانەی ڕەژاک لە باشوری کوردستان ئەنجامی داون بۆ پرسی ژنان خاوەن گرنگی خۆیانن. بەتایبەتی بۆ یادی ٨ ی مارس بۆ ماوەی ١٢ ڕۆژ لە سەر یەک هەر ڕۆژەو لە شوێنێک یادی ٨ ی مارس کراوەتەوە و ڕێپێوانێکی مەرکەزی لە هەلێر بەڕێوە چووە ، هەرچەندە لە بازگەی پارتی ڕێگایی بە بەشێکی چاڵاکوانان نەدا کە بچنە هەولێر، بۆ ڕۆژی کۆمەڵکوژی شەنگال زنجیرە چاڵاکی بەرفراوان بۆ ئە و ڕۆژە بەڕێوە چووە هەم وەک ڕژاک و هەمیش بە پێشەنگایەتی ڕژاک دەستەی پشتگیری ژنانی سلێمانی لە ژنانی شەنگال سازکرا و کاری باشیان کرد بۆ سالڕۆژی کۆمەڵکوژی شەنگال وە هەتائێستاش هەوڵی ئەوە دەدات کە کار بۆ ڕۆژی ٣ / ٨ دەکات کە ئەو ڕۆژە ببێتە ڕۆژی جیهانی ناساندنی کۆمەڵوژی ژنان، وە لە هەر هەرێمێکدا تایبەت بەو هەرێمە چاڵاکی بۆ مەسەلەی کۆمەڵایەتی ژنان و هەروەها بۆ پرسە نەتەویەکانی لە پارچەکانی تر بۆ ئەم مەبەستە پرسی ژن لە پارچەکانی تر چاڵاکی و هەڵوێست وەر بگیدرێت. بۆ ئەم مەبەستەش لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەن بەڕێگەی تەلەفۆن چالاکیەکانیان بۆ تیڤی گوازراونەتەوە. بۆ ساڵڕۆژی شەهید بوونی ساکینە جانسز و هەڤاڵانی چالاکی جۆراو جۆر بەڕێوەچوون لە هەرێمی سلێمانی بەشێوەیەکی بە شکۆ، مەراسیمی خەلاتی رێزلێنان، کە ساڵانە پێشکەش دەکرێت، ئەمساڵیش خەڵاتەکە پێشکەش بە خۆڕاگری شەرڤانانی یەژەشە کرا. کاری پەروەردە وەک پەروەردەی ناوەنی لە ناوەندی سەرەکی ڕژاک لە سلێمانی ئەنجام دراوە و لە هەموو هەرێمەکان خولی پەروەردەی هەرێمی ئەنجام دراووە و لە هەمان کاتدا، کاری دیپلۆماسی ڕژاک وەک ناوەندی و هەرێمیش بەڕێووە چووە، کاری ڕاگەیاندنی وەک گۆڤاری تروسکە و لێدوان و بەرنامەی خۆیی لە تیڤیەکان بە ڕێووە بردووە."
رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لە کۆتایی بەیاننامەکەیدا ڕادەگەیەنێت: "لە کۆتایی کۆبوونەوە بۆ کارو چالاکییەکانمان هەم ڕەخنە و هەمیش ڕەخنەدان درا بۆ زیاتر کارکردن و هۆشیارکردنەوەی ژنان و دیموراتیزەکردنی کۆمەڵگا. هەروەها پلانسازی بۆ شەش مانگی داهاتوو دانرا . لە پلانسازیدا بڕیار دراوە کە بۆ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەشێوەیەکی بەرفراوەن چاڵاکی یادکردنەوە ئەنجامبدرێت. بۆ هەموو پرسە کۆمەڵایەتی و پرسە نەتەوییەکان کە ئەو پرسانە زیاتر ژنان دەگرێتەووە، وە هەروەها بۆ هەموو بۆنە نەتەویی و بۆنە کۆمەڵایەتیەکان کە ژنان پێویسە پێشەنگاییەتیان بۆ بکەن، ئێمەش پێشەنگ دەبین. بۆ پێشخستن و هۆشیارکردنەوەی ژنان خول و پەروەردەکانمان بەردەوام دەبن."
(ش ب)