فەلەکناس ئوجە و زەینەب ئیشک پەیامنێرانی خۆبەخشی JINHA
11:26
ژنها
ئامەد – کەمپینی"پەیامنێری خۆبەخۆش" کە لەلایەن کۆمەڵەی ڕۆژنامەگەری ئازاد دەستی پێکردوەلە پێنجەمین ڕۆژی خۆی بەردەوامە، لە چوارچێوەی ئەو کەمپینیەدا، زەینەب ئیشک هاوسەرۆکی سەندیکای یاساناسانی میزۆپۆتامیاو فەلەکناس ئوجە، پەڕلەمانتاری هەدەپە بەشداریان کرد لە بەشی پەیامنێری خۆبەخشی ژنهادا.
بە مەبەستی پشتگیریکردنی چاپەمەنی ئازاد، کۆمەڵەی ڕۆژنامەگەری ئازاد کەمپینی پەیامنێری خۆبەخشی دەست پێکرد. کەمپینەکە لە ڕۆژی پێنجەمدا بە بەشداری ژمارەیەک زۆر لە چالاکان، ڕۆژنامەوان و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنیاکان بەردەوامە، ڕۆژانە گروپێک چالاکیەکە لە ئەستۆ دەگرن.
لە چوارچێوەی ئەو کەمپینەدا، هەر یەک لە زەینەب ئیشک هاوسەرۆکی سەندیکای یاساناسانی میزۆپۆتامیاو فەلەکناس ئوجە، پەڕلەمانتاری هەدەپە بەشداریان کرد لە کەمپینەکە کرد.
فەلەکناس ئوجە، وەک پەیامنێری خۆبەخشی ئاژانسی هەواڵی ژنان(ژنها)ڕووماڵی هەواڵی چالاکی دایکانی ئاشتی دەکات، کە بڕیارە لە ژێر ناوی "خاوەنداری لە سەرۆکم، خاک و ئازادی خۆم دەکەم"، بەڕێوە دەبەن.
هەروەها زەینەب ئیشک، روومالی هەوالی لێدوانێکی رۆژنامەوانی لەسەر دامەزراندن دەکات کە بڕیارە لە بەردەم ناوەندی خزمەتگوزاریەکان لە ئامەد ئەنجام بدرێت.
هەروەها هاوسەرۆکی(توهاد-فەد) بۆ ئاژانسی هەواڵی دیجلە نۆرەی چالاکی پەیامنێری خۆبەخشی دەور گرت.
(ش ب)