ڕێپێوانی جەماوەری تەق تەق دژ بە گۆشەگیری سەر ئۆجالان

12:34

ژنها

تەقتەق – جەماوەری تەق تەق بە ڕێپێوانێک گۆشەگیری سەر ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالانیان شەرمەزار کرد، هاوکات لە چالاکیەکەدا یادی قەڵەمبازی ١٥/ ی ئاب بەرز ڕاگیرا.

ئێوارەی دوێنێ سێشەمە(١٦/٨/٢٠١٦) لە قەزای تەق تەق، بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، بۆ شەرمەزار کردنی گۆشەگیری سەر رێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێوەچوو. هەروەها لە چالاکیەکەدا ساڵیادی ١٥ قەڵەمبازی ١٥/ ی ئاب، رۆژی دەستپێکردنی تێکۆشان چەکداری لە باکوری کوردستان بەرز ڕاگیرا.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ناوچەکە تا مینۆمێنتی شەهیدانی ئەنفال بەرێوەچوو و لەوێش ڕێوڕەسمێک سازکرا.

ڕێوڕەسم بەخولەکێک رێزگرتن دەستی پێکرد، دواتر پەیامی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان لەلایەن ڕێحان حەمادە، هاوسەرۆکی تەڤگەری هەرێمی کەرکوک پێشەکەش کرا.

هەروەها لە ڕێوەرەسمی جەماوەریدا پەیامی چەندین لایەنی سیاسی خوێندرانەوە. هاوکات پەیامی جەماوەری تەقتەق لەلایەن مامۆستا سەمەد خوێندرایەوە.

لە ناو پەیامەکاندا وێڕای ئیدانە کردنی گۆشەگیری سەر ئۆجالان، سەرنج ڕاکێشرایە سەر دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و گرنگی هەوڵەکانی ئۆجالان بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە. هەروەها ساڵیادی قەڵەمبازی ١٥ ی ئاب پیرۆز کرا.

چالاکیەکە بەدەم وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

(ش ب)