ئاسلی ئەردۆغان دەستبەسەر کرا
12:52
ژنها
ئەستەنبۆل – دوای داخستنی رۆژنامەی ئۆزگور گیوندەم، ئاسیل ئەردۆغان ئەندامی دەستەی پەخش لە ڕۆژنامەکە لەلایەن پۆلیسی تورکیا دەست بەسەر کرا.
ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی رۆژنامەکە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە شوێنی کار دەست بەسەر کراون. هاوکات پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەڕێوەبەرانی ڕۆژنامە، لەوانە بەرپرسیاری پێشوی بەشی گەیاندن ئەرەن کەسکین، نوسەر، فیلیز کۆجائەلی، خاوەندی ئیمتیاز کەمال سانجیلی و نوسەر ڕاغیب زاراکیان دەستبەسەر کردوە.
هاوکات لە درێژەی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانی خەباتکرانی ئوزگور گیوندەم ئێوارەی دوێنێ ئاسلی ئەردۆغان ئەندامی دەستەی پەخشی رۆژنامەکە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.
(ش ب)