دایکانی ئاشتی ڕۆژنامەی ئۆزگور گیوندەم بڵاودەکەنەوە

10:21

ژنها

ئامەد – ئەندامانی کۆمەڵەی دایکانی ئاشتی لە شاری ئامەد دژ بە داخستنی ڕۆژنامەی ئۆزگور گیوندەم، وەک هەڵوێستێکی پشگیری کردن، ڕۆژنامەی ئۆزگور گیوندەمیان بڵاو کردەوە.

دوای ئەوەی رۆژنامەی ئۆزگور گیوندەم لە لەلایەن حکومەتی ئاکەپە داخرا، ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە، لە میانەی ئەو ناڕەزاییانەدا دایکانی ئاشتی باکوری کوردستان لە شاری ئامەد سەردانی ئەو چالاکوانانەیان کرد کە دەستیان کردوە بە نۆبەتی ئازادی بۆ ڕۆژنامەکە، دایکان ڕۆژنامەی ئۆزگور گیوندەمیان بەسەر چالاکوانان دا بڵاوکردەوە.

دایکان ڕایانگەیاند گەر پێویست بکات لە شوێنی ڕۆڵەکانمان خۆمان دەردەکەوینە دەرەوە بۆ ئامادەکردنی هەواڵ و خۆشمان ڕۆژنامە بڵاو دەکەینەوە.

لە شوێنێ چالاکیەکە، زیان کاراهان، سەرنوسەری ڕۆژنامەی ئازادی وڵات، سوپاسی دایکانی ئاشتی کرد بۆ ئەو هەڵوێستەیان و وتی: "هەرچی دەبێت با ببێت، هێرشەکان چەندەش سەخت بن، ئێمە بەردوام دبین لە خەباتەکانمان، سوپاس بۆ هەموو ئەو کەسانەی پشتگیری ڕۆژنامەگەری ئازاد دەکەن و جارێکیتر سوپاسی دایکانی خۆمان دەکەین."

(ش ب)