رێكخراوه‌كان تیرۆری وەدات حسێن ئیدانه‌ ده‌كه‌ن

10:34

ژنها

سلێمانی - له‌كۆڕبه‌ندێكدا رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی دژی كوشتنی رۆژنامه‌نوسان و ده‌نگی ئازاد هاتنه‌ ده‌نگ.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی ١٣ ی ئابی ٢٠١٦ په‌یامنێری رۆژنیوز وەدات حسێن له‌لایه‌ن كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌شاری دهۆك ڕفێندراو، دواتر به‌ برینداری دۆزرایه‌وه‌و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانیله‌ده‌ستدا، به‌و هۆیه‌وه‌ له‌زۆربه‌ی شاره‌كانی هه‌رێم رۆژنامه‌نوسان گردبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداو ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردوو داوای ده‌ستگیركردنی تاوانبارانی رووداوه‌كانی تیرۆركردنی ( سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ و د.عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریف و سه‌رده‌شت عوسمان و كاوه‌ گه‌رمیانی و دواجاریش ویدات حسێن ) یان كرد.
دوابه‌دوای رۆژنامه‌نوسانیش رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیش هاتنه‌ ده‌نگ و له‌كۆڕبه‌ندێكدا ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ قێزه‌ونه‌یان كرد.

لە پارکی نالی شاری سلێمانی بە بەشداری چەندین پەرلەمانتار و رۆژنامەنووس و چالاکوان و ئەندامانی رێکخراوەکان، کۆڕبەندێکی ناڕەزایی ئەنجامدرا و بە توندی تیرۆرکردنی رۆژنامەنووس وەدات حسێن شەرمەزار کرا.

لەکۆڕبەندەکەدا سەرەتا لێدوانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خوێندرایەوە کە تیای دا هاتبوو: لە هەرێمی کوردستاندا سەرەڕای هەموو قەیرانەکان و شکاندنی شکۆی مرۆڤ، گروپێکی خوێن مژ کار دەکات بۆ لەکەدار کردنی ئازادی ڕادەربڕین."

هەروەها داواکرا کە کەیسی وەدات حسێن وەک کەیسەکانیتر ون نەکرێت.

لە کۆڕبەندەکەدا وتار و پەیامی چەندین ڕێکخراو و پەرلەمانتار پێشکەش کران.

(ش ب)