ژنانی ئەفریقا بۆ مافەکانیان دەچنە سەر چیای کیلیمانجارۆ

11:56

ژنها

ناوەندی هەواڵ – ٢٥٠ ژن لە وڵاتانی ئەفریقا لە پێناو یەکسانی قازانج و دژ بە توندوتیژی سەر منداڵانی کچ دەچنە سەر چیای کیلیمانجارۆ.

بە گوێرەی هەوالێکی مالپەری "مەیک ئەڤری وۆمێن کاونت" ٢٥٠ ژن لە ئەفریقا دوای ئەوەی کۆبوونەتەوە، لەسەر نەبوونی یەکسانی قازانج، هاوکات دژ بە توندوتیژی سەر منداڵانی کچ وەک چالاکیەکی ناڕەزاییەتی دەچنە سەر چیای کلیمانجارۆ .

لە بەرنامەی تۆڕی ڕەگەزی تەنزانیا، گرایک، کایست یەکێک لە ڕێکخەرانی چالاکیەکە ڕایگەیاندوە: پێدەچێت ئەم ڕێپێوانە ماوەی سێ ڕۆژ بخایەنێت. هەروەها ئاماژەی بەوەداوە لە کە سەرجەم وڵاتانی ئەفریقا ژنانی بەشداری رێپێوانی بەرەو شاخ دەکەن.

ئەفریقا کە یەکێک لەو جەمسەرانەی خاوەن زۆرترین سەرچاوی کانزای سروشتیە، بەڵام کەمترین بەرهەمی ئەو کانزایانە بۆ دانیشتوانەکەیەتی، ئەمەش بە گوێرەی دواین لێکۆڵینەوەکانی لەسەر ئەم کیشوەرە ئەمە خراوەتە ڕوو. لە هەمووانیش زیاتر ژنان ناتوانن سود لە بەرهەمە سروشتیەکان ببینن و وەک سەرچاوەی بژێوی ژیانیان پشتی پێببەستن.

چیای کیلیمانجارۆ بەرزترین شاخە لە ئەفریقادا، دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی تانزانیا و پێکدێت لە سێ قوچەکی گڕکانی کە بریتیین لە کیبۆ و ماوێنزی و شیرا. بەرزترین لووتکەی ئەم چیایە ٥،٨٩٥ مەترە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە. یەکێک لە چیا گڕکاناویەکانی جیهانە.

(ش ب)