مەلتەم ئۆکتای بە وەکالەت ئازادکرا

14:01

ژنها

مێردین – پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی دیجلە مەلتەم ئۆکتای دوای ئەوەی لە ١١ ی مانگی نیسانی ئەم ساڵ دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ بە وەکالەت ئازاد کرا.

لە ١١ی نیسانی ئەم ساڵ، مەلتەم ئۆکتای لە ١٣٤ مین ڕۆژی گەمارۆی سەر شارۆچکەی نوسەیبین لە کاتی ڕومالکردنی هەوالەکانی ناوچەکە، لەگەڵ هاوپیشەکەی ئۆگور ئاک گول، لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە دەستبەسەر کرابوون، هەروەها دوای دوو ڕۆژ و لە ١٣ی هەمان مانگ بڕیاری دەستگری کردنیان بۆ دەکرا. کەیسی مەلتەم لە دووەمین دادگای سزا قورسەکان لە شاری مێردین خرایە بەردەم دادگا.

لە دانیشتنی ئەمڕۆی دادگادا هەر یەک لە نەڤین ئەردەمیر هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنوسانی ئازاد،ژمارەیەکی زۆری هاوپیشەکانی مەلتەم و کەسوکاری ئامادەبوون.

دادگا سەرەتا دانپێنانی کەسێکی بەناوی بەهائەدین پیشاندا کە بانگەشە دەکات مەلتەم ئەندامی پەکەکەیە. پارێزەری مەلتەمیش بانگەشەکانی بەهائەدینی ڕەت کردوە و رایگەیاند کە مەلتەم تەنها بە مەبەستی خەباری ڕاگەیاندنی چۆتە نوسەیبین.

پاشان بڕیار درا، کە مەلتەم بە وەکالەت ئازاد بکرێت، و چاوەڕوانی ئەوە دەکردێت کە دوای تەواو بوونی کاربارەکانی گرتوخانەی مێردین مەلتەم ئازادبکرێت.

(ش ب)