تەقینەوەیەکی بەهێز لە ئەلعەزیز ڕوویدا

14:21

ژنها

خارپێت - بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لەبەردەم بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی خارپێتی شاری ئەلعەزیز بە سەدان کارمەندی ئاسایش کوژران و برینداربوون.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی بەهێز لە بەرەدم بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارۆچکەی خارپێتی سەر بە شاری ئەلعەزیز، لە چوارڕێیانی چایدا چرا ئەنجامدرا.

تا ئێستا بەتەواوی ژمارەی کوژرا و بریندارەکان نەزانراوە و بەڵام پێشبینی دەکرێت ژمارەیەکی زۆری کوژراو هەبێت و بە فەرمی دەوڵەت ٣ پۆلیسی کوژراوی ڕاگەیاندوە. هاکات بە سەدان پۆلیسی بریندار ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون کە٤٠% برینەکانیان سەختە.

پاش تەقینەوەکە ڕوماڵی کوژراو و بریندارانی ڕووداوەکە بەتەواوی قەدەغە کراوە.

(ش ب)