چاغلار دەمیرەل :بەر لە هەر شوێنێک باری نائاسایی ئیمڕاڵی گرتەوە
11:21
بێریتان ئایلاکوت/ ژنها
ئامەد – چاغلار دەمیرەل، ڕایگەیاند دەبوایە باری نائاسایی لە زەمینی کودەتاچیەکان ئەنجامبدرایە، بەڵام سەرەتا لە ئیمڕاڵی جێبەجێ کرا.
چاغلار دەمیرەل وەکیلی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لەسەر گۆشەگیری توندکراوی سەر ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان، بۆ ئاژانسەکەمان دوا و ڕایگەیاند : بەر لە هەر پڕۆژەیەکیان پلانی قڕکردن لەسەر گەلی کورد و هەموو لایەنە دیموکرسیخوازەکان دەخەنە بواری جێبەجێ کردنەوە. لە ساڵی ٢٠١٦ فاشیزمانەترین شێوازی شەڕ لە دژی دیموکراسیخوازان لەسەر دەستی حکومەتی ئاکەپە بەڕێوەچووە."
ناوبراو وتیشی: "لە دژی بەرخۆدانی گەلی کورد، پلانی سڕینەوە و لەناوبردن شکستی هێنا، لە هەوڵی کودەتای ١٥ی تەمموز ئەنجومەنی نوێنەران بۆردومان کرا. هەر کەسێک باگەشەی دیموکراسی لە تورکیا دەکات دەبێت هەم کودەتای سیاسی هەم کودەتای سەربازی لە تورکیا ببینێت."
چاغلار دەمیرەل جەختیشی کردەوە: " ئەنقەرە دەیتوانی ڕێگری بکات لە سەرهەڵدانی کودەتا، بەڵام ئەوەی لە ١٥ی تەمموز ڕوویدا ئەنجامی ئەو بارودۆخە نائاساییە بوو کە لە ٨ی مانگی حوزەیرانەوە دروستکراوە. ئەقڵیەتی پیاوسالاری سەردەست لە تورکیا جگەلە کودەتا هیچ چارەیەکتری پێ نیە."
چاغلار دەمیرەل وەکیلی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گەلان(هەدەپە) لە کۆتایشدا ڕایگەیاند: " بەر لە هەر شوێنێک باری نائاسایی ئیمڕاڵی گرتەوە، دیارە ئەوەش بە مەبەست کرا. بۆ ئەوەی ئاشتی و سەقامگیری بەرجەستە ببێت، بۆ ئەوەی تورکیا وێران نەبێت، دەبێت بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت، ئەگەر بەڕێز ئۆجالان ئازاد نەکرێت ئەوا شەڕ پەرەدەسەنێت."
(ش ب)