پارێزەری ئۆجالان: گەل ئۆجالان ئازاد دەکات
09:20
زەینەب ئاکن / ژنها
ئێلح – پارێزەری عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە ڕادەگەیەنێت، هەر هەڵوێستێک بەرامبەر بە ئۆجالان پەیوەستە بە هەڵوێستی گەل و ئەوانەوە، بۆیە گەل گۆشەگیری سەر ڕێبەرەکەیان هەڵدەگرن و بەو شێوەیە ئۆجالان ئازاد دەبێت.
نەورۆز ئویسال، پارێزەری رێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان لەسەر دۆخی ئێستای ئۆجالان و گۆشەگیری سەپێنراوی دەوڵەتی تورکیا، بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد. نەورۆز سەرنجی ڕاکێشایە سەر پرۆسەی شەڕ و کودەتا.
نەورۆز سەرنجی تیشکی خستە سەر ئەو ماوە درێژەی کە ئۆجالان لە گرتوخانە ڕادەگیرێت و وتی: "ماوەی ١٧ ساڵە ئۆجالان لە دوورگەی ئیمڕاڵی لە ژێر سەختترین گۆشەگیری بەندکراوە. دەتوانین بڵێین لە کەسێتی ئۆجالاندا، گۆشەگیری بەسەر گەلێکدا سەپێنراوە. لەو گۆشەگیریەی سەپێنراوە هەموو هێزە نێونەتەوەییەکان بەرپرسیارن."
نەورۆز جەختیشی کردوە: "لە کاتی هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەمموزەوە لە ڕەوشی ئۆجالان بە گومانین و ترسمان هەیە، چونکە هیچ هەواڵێکیمان لێی نەگرتوە. ئەوەی بە ئاشکراش دیار دەبێت بەردەوامی گۆشەگیری شەڕێکی دژوار بەدوای خۆیدا دێنێت."
نەورۆز لە بەشێکیتری قسەکانی دا وتی: "دوای ئەوەی لە ٢٠ ی مانگی تەمموز بەر لە هەر شوێنێک لە ئیمڕاڵی باری نائاسایی ڕاگەیاندرا. ویستمان چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان ساز کەین، بەڵام ڕێگەیان نەدا و پێیان ڕاگەیاندین کە بە بڕیاری دادگا باری نائاسایی ڕاگەیاندراوە. لە ڕاگەیاندنی باری نائاسایی گەلی کورد و ئۆجالانە، ئەمە لەلایەنی سیاسی و یاساییەوە بەو شێوەیە شرۆڤە دەکرێت."
نەورۆز ئویوسال، لە کۆتایشیدا باسی لە گرنگی چالاکیە جەماوەریەکان کرد، وتیشی: "هەر گۆڕانکاریەک لە دۆخی ئۆجالان پەیوەستە بە هەڵوێستی گەل، بۆیە گەلی کورد دیوارەکانی گۆشەگیری دەڕوخێنێت و ئۆجالان ئازاد دەکات."
(ش ب)