بڕیاری دەستگیر کردن بۆ ئاسلی ئەردۆغان دەرچوو

09:33

ژنها

ئەستەنبۆل – دوای داخستنی رۆژنامەی ئۆزگور گیوندەم، ئاسیل ئەردۆغان ئەندامی دەستەی پەخش لە ڕۆژنامەکە لەلایەن پۆلیسی تورکیا دەست بەسەر کرابوو دوێنێش بە بڕیاری دادگا دەستگیر کرا.

ژمارەیەکی زۆری کارمەندانی رۆژنامەکە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە لە شوێنی کار دەست بەسەر کران. هاوکات پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی بەڕێوەبەرانی ڕۆژنامە، لەو دەستبەسەرکردنانەدا ئەندامی دەستەی پەخشی رۆژنامەکە ئاسیل ئەردۆغان هەبوو، ناوبراو دوای دوو ڕۆژ مانەوەی لە لایەن دادگای ئەستەنبۆل بە بیانوی ئەندامبوون لە پەکەکەدا بڕیاری زیندانی کردنی بۆ دەرچوو.

(ش ب)