ئەڵمانیا، چالاکی ژنان بۆ ئازادی ئۆجالان

09:37

ژنها

ناوەندی هەواڵ – لە شاری درێسدەنی ئەڵمانیا بە مەبەستی سەرنج راکێشانەی سەر گۆشەگیری سەر عەبدوڵڵا ئۆجلان ڕێبەری پەکەکە، ژنان بڕیاریان دا هەموو ڕۆژانی هەینی چالاکی ئەنجام بدەن.

دوێنێ هەینی لە نێوان کاتژمێر١٠:٠٠-١٥:٠٠ژنان لە شاری درێسدەنی ئەڵمانیا سەکۆی زانیاریان دانا و جەماوەریان ئاگادار کردەوە و لەسەر دۆخی ئۆجالان بڵاوکراوەیان بڵاوکردەوە.

چالاکیەکان بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی ژنانی ئوتا بەڕێوەدەچن.

بڕیارە هەموو ڕۆژانی هەینی لە دژی گۆشەگیری سەر ئۆجالان ژنان چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەن.

ژنان لەو باریەوە ڕایانگەیاند ئامانجیان سەرنجی ڕای گشتی ڕاکێشانە بۆ سەر گۆشەگیری سەر ڕێبەرەکەیان و گوشار خستنە سەر وڵاتانی ئەوروپایە لەو باریەوە.

(ش ب)