کەمپەینی ئاشکراکردنی تاوانبارانی تیرۆری وەدات ڕادەگەیەندرێت

13:21

ژنها

ناوەندی هەواڵ - کەمپەینی ئاشکراکردنی تاوانبارانی تیرۆری وەدات حسێن، پەیامنێری (رۆژنیوز) کە لە ١٣/ئاب لە شاری دهۆک تیرۆرکرا، رادەگەیەندرێت.

کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی و نوسەر، بە بەشداری چەندین پەرلەمانتار و دکتۆر و فەرمانبەر و هەموو چین و توێژەکان لە ناوەوە و دەرەی کوردستان کەمپەینێک ڕادەگەیەنین، بەمەبەستی ئاشکراکردنی تاوانبارانی تیرۆری وەدات حسێن.

سۆران حسێن، سەرپەرشتیاری کەمپەینەکە، لەو بارەیەوە راگەیاندوە:" ئامانجمان لە راگەیاندنی ئەم کەمپەینە ئاشکراکردنی هەرچی زووتری تاوانبارانی تیرۆری وەدات حسێن، پەیامنێری ئاژانسی رۆژنیوزە و داوا لە بەرپرسان دەکەین، کە تاوانباران ئاشکرابکەن و بیاندەنە دەست دادگا و بە سزای یاسایی خۆیان بگەیەندرێن".

سەرپەرشتیاری کەمپەینەکە، داواش لە سەرجەم چین و توێژەکانی کوردستان و دەرەوی وڵات دەکات، کە بەشداری کەمپەینەکە بکەن و هەوڵی خۆیان بدەن بۆ ئاشکراکردنی تۆمەتبارانی تیرۆری وەدات، هەروەها ڕاگەیاندنەکان ڕۆڵی خۆیان بگێڕن لە پیشخستنی کەمپەینەکەدا.

لەکۆتاییدا دواکاری بەشدارانی کەمپەین واژۆکانیان دەگەیەندرێتە هەریەکە لە:

لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

پەرلەمانی عێراق.

نەتەوەیەکگرتووەکان.

پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپا.

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس ۆچ.

ڕێکخراوە جیهانییەکانی تایبەت بە ئازادی ڕادەربڕین و مافی ڕۆژنامەنووسان.

کەمپەین کراوەدەبێت، ئەوکەسانەی دەیانەوێت بەشداربن، دەتوانن ناو و شوێنی نیشتەجێبوون و پیشەکەیان ڕەوانەی ئەم ناونیشانە بکەن.

Garmyan55@gmail.com

009647701225760 سەرپەرشتیاری کەمپەین

07701225760
کەمپینی ئاشکراکردنی تاوانبارانی تیرۆری وەدات.

١٩-٨-٢٠١٦

(ش ب)