لە حەسەکە شەڕ بەردەوامە
13:32
ژنها
حەسەکە – لە نێوان هێزەکانی پاراستی گەل (یەپەگە)، ئاسایش و هێزەکانی پاراستنی جەوهەری (هەپەجە) لەگەڵ هێزەکانی رژێم و چەتەکانی سوپای قودسی ئێران و حزبوڵڵا لە گەڕەکەکانی نەشوای ڕۆژهەڵات و خوێران شەڕێکی سەخت بەردەوامە.
لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستا لە گەڕەکەکانی نەشوای ڕۆژهەڵات و خوێران شەڕێکی سەخت بەردەوامە، شەڕەکە پاش کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆوە سووکتر بووەوە.
هێزەکانی ڕژێم و چەتەکانی لە هێرشەکانیاندا بە هەموو هێزەوە هەر جۆرە چەکێکی قورس بەکاردەهێنن و گەڕەکەکان بۆردومان دەکەن.
لە ئەنجامی بۆردومان و هێرشەکان شەوی ڕابردوو گەنجێکی ١٧ ساڵان بەناوی هانی عیسا گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسیش کە چواریان منداڵن بریندار بوونە.
شەڕ تا ئێستا بەردەوامە و هێزەکانی یەپەگە، ئاسایش و هەپەجە پێشڕەوی دەکەن.
(ش ب)