پەیامێک لە ئاسلی ئەردۆغانەوە
10:03
ژنها
ئەستەنبۆل – ئاسلی ئەردۆغان دوای دەستگیرکردنی لە گرتوخانەکانی تورکیاوە پەیامێک ئاراستەی ڕای گشتی دەکات.
ئاسلی ئەردۆغان، نوسەر و ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری و گەیاندنی ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم، دوای دەستگیرکردنی لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە پەیامێکی لە گرتوخاوەنە ناردوە و ڕادەگەیەنێت: ئەوەی لە نوسینەکانم ڕووبەڕووی لێپرسینەوە دەکرێتەوە، تەنها ئازادی هزر نیە بەڵکو ویژدانە.
ئاسلی ئەردۆغان، نوسەر و ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاری و گەیاندنی ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم دوای ئەوەی ڕۆژی هەینی بە بیانوی ئەندام بوون لە پەکەکە دەستگیر کرا. دوێنێ بەنامەیەکی دەستنوسی خۆی پەیامێکی ئاراستەی ڕای گشتی کردوە.
بەشێک لە پەیامی ئاسلی وەهایە:
"مۆراڵم باشە، من دەزانم کە بۆچی لێرەم، سڵاوی خۆم ئاراستەی هەمووتان دەکەم، ئەوەی لە سەر نوسینەکانمدا لێپرسینەوەم لەگەڵ دەکرێت تەنها ئازادی هزر نیە بەڵکو لێپرسینەوە لەگەڵ ویژدانم دەکرێت. ماوەی ١٨ ساڵە لە دژی توندوتیژی دەنوسم، لە ئۆزگور گوندەم دا پرسی ئاشتیم بینی. ئێمە بۆ ئەوە تێدەکۆشین کە ویژدان ون نەبێت، گەر هەمووشمان بخەنە زیندان هەر دەنوسین و هەموومان هەین، ویژان لەو وڵاتە خەریکە ون دەبێت، بەڵام ئێمە هەین، لێرەین و دەنوسین."
(ش ب)