ژنانی عەفرین گۆشەگیری سەر ئۆجالان ئیدانە دەکەن

10:04

ژنها

عەفرین – بەسەدان ژن لە ناوچەی ڕەجۆی کانتۆنی عەفرین بە ڕێپێوانێک گۆشەگیری ئیمڕاڵیان ئیدانە کرد.

دوای ئەوەی بە دەستپێشخەری کۆنگرەی ستار ماوەی دوو رۆژ چالاکی ئێشکگرتن لە گۆڕەپانی ئازادی شارۆچکەی ڕەجۆی سەر بە کانتۆنی عەفرین بەڕێوەچوو، دوێنێش ژنان بە ڕێپێوانێکی درێژ ئیدانەی گۆشەگیری سەپێنراوەی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە یان کرد.

ڕێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی تەندروستی شارۆچکەکە دەستی پێکرد و بەناو هەموو کۆڵانەکانی ناوچەکە تێپەڕین. لە چالاکیەکەدا ئەندامی کۆنگرەی ستار لە ڕەجۆ قسەی کرد و وتی: "هەموو کردەوەکانی ئاکەپە، لەسەر ڕێبەری گەلی کورد لە عەبدوڵا ئۆجالان بە توندی ئیدانە دەکەین. دەوڵەتی تورکیا ڕێگە بە پارێزەر و کەسوکاری نادات چاویان بە ڕێبەر ئاپۆ بکەوێت."

چالاکیەکە بە دەم وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

(ش ب)