دیلۆک، ٥٠ تەرم گەیەندرایە پزیشکی دادوەری

11:25

ژنها

دیلۆک - ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشە خۆکوژیەکەی شاری دیلۆک (عەنتاب) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥٠ کەس و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندارە.

شەوی ڕابردوو کاتژمێر ٢٢:٤٠ خولەک، هێرشێکی خۆکوژی کرایە سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شاری دیلۆکی باکوری کوردستان و تیایدا زیاتر لە ١٥٠ کەس بوونە قوربانی.

دواین ڕاپۆرتەکانی پزیشکی دادوەری (توب عەدلی) ڕایگەیاندوە کە تەرمی ٥٠ کەس بۆ لێکۆڵینەوە گەیەندراوەتە پزیشکی دادوەری شارەکە.

لەکۆی ئەو ٥٠ تەرمەنی براوەتە پزیشکی دادوەری ٤١ کەسیان ناسنامەیان دەستنیشان کراوە و ناسنامەی ئەو ٩ کەسەی دیکەیان هێشتا نەزانراوە.

ئاشکرابوو کە ژمارەی بریندارەکان زیاتر لە ١٠٠ کەس دەبێت و برینی ٣٠ کەس یان سەختە.

(ش ب)