پەیامی دایکێک بۆ ڕژێمی بەعس

11:30

ژنها

عامودێ ـــ دایکێک بە ناوی تورکیە یوسف کە لەبەر هێرشەکانی ڕژێمی بەعس لە حەسەکەوە هاتۆتە عامودێ، لە خۆڵی وڵاتەکەی دەخوات و دەڵێ :" ئێمە خۆمان ناخەینە ژێر ستەمی ڕژێم و بەرخۆدان دەکەین."


تورکیە یوسف دوای هێرشەکانی ڕژێمی بەعس لە حەسەکە، لەگەڵ سێ منداڵە بچوکەکەی ڕوویان لە عامودێ کردووەو لە خوێندنگەیەکدا نیشتەجێ بوون کە بۆ کۆچبەران ئامادە کراوە، لەهەمان کاتدا دوو منداڵی تری بەناوەکانی زنار و ژیان لە ڕیزەکانی یەپەگەو یەپەژەدا شەڕوانن و ئێستا لەبەرخۆدانی حەسەکەدا جێ دەگرن.

دایە تورکیە لە پەلامارەکانی ڕژێمی بەعس زۆر نیگەرانە، لەهەمان کاتدا سەربەرزەو پەیامێکی کورت و تێرو تەسەلی دا. ئەو لاکاتی قسەکردنی بۆ مان، مشتێک خۆڵی لەدەست گرتبوو دەیخوارد هەروەها وتی :" ئێمە سەرمان پێ نەوی ناکرێت و قبوڵی ناکەین، ئێمە بەرخۆدان دەکەین."

(ش ب)