مامۆستایان داودەکەن وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی نیو موچە دەربهێنرێت
13:04
ژنها
سلێمانی - مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی هۆشداری ده‌ده‌نه حكومه‌ت و راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌گه‌ر حكومه‌ت داواكان له‌به‌رچاو نه‌گرێت، ڕۆژى ی١٧ ئەیلولی داهاتوو چالاکی و ناڕەزاییەکانیان دەستپێدەکەنەوە.
دەستەى مامۆستایانی ناڕازى ئەمڕۆ ٢١ى ئابی ٢٠١٦ لە بەردەم بەڕێوەبەرێتى پەروەردەى ڕۆژهەڵات لە شارى سلێمانى گردبوونەوەیان ئەنجامداو ڕایانگەیاند، "ژیان و گوزەرانى مامۆستایان زۆر خراپ بووە و سەربارى ئەوەی مامۆستایان چەندین ڕێکاری مەدەنى و یاساییان بۆ بەدەستهێنانى مافەکانیان گرتە بەر بەڵام بە داخەوە تا ئێستا دەسەڵات گوێی بە ناڕەزاییەکان نەداوە".
مامۆستایان ناڕازى ڕاشیانگەیاند، "پێویستە حکومەت، وەزارەتی پەروەردە لەسیستەمى پاشەکەوتى موچە بهێنێتە دەرەوە و سەرجەم مافە داراییەکانى مامۆستایان لە موچە فەوتاوەکانیان بۆ بگێڕێتەوە".
ئەو مامۆستایانە ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەگەر تا ڕۆژى ١٧ى ئەیلول حکومەت داواکارییەکانى مامۆستایانى جێبەجێنەکرد ئەوا دەستدەکەنەوە بە چالاکى مەدەنى و خۆپیشاندانى فراوان لە سەرجەم ناوچەکان.
هەروەها وتیشیان "ئۆباڵی هەر پێشهاتێکی خراپتری نەخوازراو کە ڕووبەڕووی کەرتی پەروەردە دەبێتەوە لە ئەستۆی دەسەڵاتدایە".
ئه‌و داوایه‌ی ده‌سته‌ی مامۆستایانی نارازی، له‌كاتێكدایه كه رۆژی ١١ی ئه‌م مانگه ئه‌نجومه‌نی ته‌نفیزی یه‌كێتی مامۆستیان له‌هه‌ولێر كۆبویه‌وه‌و به‌كۆی ده‌نگ بریاریاندا تا رۆژی یه‌كی مانگی داهاتوو مۆڵه‌ت به حكومه‌ت بده‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی داوكاریه‌كانیان.
جێگەی ئاماژەیە چەند ڕۆژیش لەمەوبەر سەفین دزەیی، وتەبێژی حكومەتی هەرێم لە بەرامبەر داوای یەكێتی مامۆستایان بۆ دەستكاری كردنی سیستمی موچە هەڕەشەی فەسڵكردنی ئەو مامۆستایانەی كردبوو كە بایكۆتی دەوام دەكەن.
(ش ب)