دەستدرێژی کردنە سەر كچێكی گەنج بە رەزامەندی خانەوادەی بۆ هاوسەرگیری پێکردنی
09:21
ژنها
ناوەندی هەواڵ - سومەیە كچێكی ١٩ ساڵانە كە لە وتوێژێكی لە گەڵ پۆلیس رایگەیاندوە كە بە رەزامەندی دایك و باوكی لە لایەن كوڕە خاڵیەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر بۆ ئەوەی بەزۆر هاوسەرگیری پێبکەن و باسی ژیانی خۆی كردوە.
سومەیە دەڵێت: كە ١٦ ساڵە بووم كە دەستدرێژیم لە سەر كرا ناچار بووم لە گەڵ كوڕە خاڵم هاوسەرگیری بكەم. لە دوای زەواج منداڵێكی كەمئەنداممان بوو.
بە پێ راپۆرتی پەیامنێری هەرانا، سومەیە كچێكی ١٩ ساڵایەی ئێرانە كە لە وتوێژ لە گەڵ پۆلیسدا رایگەیاندوە بە رەزامەندی دایك و باوكی دەستدرێژی کراوەتە سەر. ئەو باسی ژیانی خۆی دەكات و دەڵێت: ١٦ ساڵە بووم كە دایكم وتی كوڕی خاڵم داوام دەكات. لە بیستنی ئەم هەواڵە زۆر نیگەران بووم چون كوڕی دراوسێەكەمان داوای دەكردم و ئەوم خۆشدەویست، بەڵام بنەماڵەم بە هۆكارگەلێكی كە بۆ من پەسندكراو نەبوون، ئەویان قەبووڵ نەبوو. هەموو شت لەو رۆژەوە دەستی پێكرد كە كوڕە خاڵم لە گەڵ بنەماڵەی هاتن بۆ ماڵمان.
سومەیە دەلێت: "ئەو رۆژە كوڕی خاڵم بە ئاگاداری دایك و باوكم هاتە ژوورەكەم و دەستدرێژی کردە سەرم. منیش بە نیشانەی نارەزایەتی بەرامبەر بە كارە لە ماڵا هەڵهاتم و چووم بۆ ماڵی پیاوێک بەناوی موستەفا. بەڵام بنەماڵەی منیان قەبووڵ نەكرد و منیش مەجبوور مام بگەڕێمەوە بۆ ماڵی خۆمان. كاتێك گەڕامەوە باوكم لیێدام و دایكیشم سەرزەنشتی كردم. بڕیارم دا خۆم بكوژم. هێندێ حەب (دەرمان)م لە گەڵ شەكەر تێكەڵ كرد و دەمەویست بیخۆم كە باوكم زوو تێگەیشت و رێگری لێ كردم. "
لەبەردەوامی چیرۆکەکەی سومەیە وتویەتی: "لە دوای ماوەیەكی ناچارکرام لەگەڵ كوڕی خاڵم زەواج بكەم، لە ئەنجامی ئەم زەواجە منداڵێكی كەمئەنداممان بوو. لە ژیان ماندوو بووم هەتا ئەو رۆژەی كە رۆیشتم بۆ ماڵی باوكم و مستەفام بینی و جارێکیتر پەیوەندیمان دەستیپێ كرد."
سومەیە کاتێک لەگەڵ ئەو پیاوە جارێکیرت لە ماڵ ڕادەکات دیسان ڕووبەڕووی تراژیدیایەکیتر دەبێتەوە و دەڵێت: "بڕیار بوو لەگەڵ یەك راکەین و پێکەوە بژین، هەر بۆیە پێكەوە چوینە ماڵێك لە شاری گورگان. چەند مانگ لەوێ ژیاین هەتا رۆژێك بەیانی كاتێك لە خەو هەستام بینیم مستەفا نییە، بە جارێك دەرگای ژوورەكە كرایەوە و چەند پیاو هاتنە ژوورەوە بۆ ماوەی چەند رۆژ دەستدرێژیان کردە سەرم. لە دوای هەموو ئەم رووداوانە بڕیارم دا خۆم بە ئاسایش بناسێنم."
(ش ب)