ژنانی کۆبانێ لە ڕێگەی فورات گوڵ بۆ ئۆجالان دەنێرن
10:15
ژنها
کۆبانێ – بە دەستپێخەری کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان، بەدەیان ژن بە مەبەستی ئیدانە کردنی گۆشەگیری توندکراوی سەر رێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان چونە سەر روباری فورات و گوڵیان بە ئاوی فورات دا بەردا.
ژنانی کانتۆنی کۆبانێ بۆ شەرمەزار کردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان ڕوویان کردە، سەر ڕووباری فورات.
ژنان لەو بارەیەوە ڕایانگەیاند: "ئامانجی هاتنمان بۆ سەر ڕووباری فورات ئەوەیە، ئەو ئاوە دەروات تا ئەو دورگەیەی رێبەر ئاپۆی لێیە، ئەو گوڵانەش بۆ ئازادی ڕێبەرەکەمان دەخەینە ناو ئاو تا بگەن بە ڕێبەر ئاپۆ.
سارا خەلیل، ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کۆنگرەی ستار پەیامێکی لەسەر ناوی ژنان خوێندەوە و ئاماژەی بەوەدا کە تێکۆشانی ژنان لە سایەی هەوڵ و ڕەنجی ئۆجالان بەدیهاتوە و جەختیشی کردەوە: "گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ شەرمەزار دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ بە فکر و فەلسەفەی خۆی هیچ جیاوازیەکی نەخستە نێوان پێکهاتەکان، بەڵا حکومەتی ئاکەپە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەو گۆشەگیریەی بەسەر ڕێبەرەکەمانی دا سەپاندوە، زیاتری دەکات."
ناوبراو لە بەردوامی لێدوانەکەیدا وتی: "بەناوی تێکڕای ژنانی کۆبانێ بانگەوازی لە (سی پی تی) دەکەین، ئەنجامی ڕاپۆرتی خۆی لەسەر ئیمڕاڵی بە ڕای گشتی ڕابگەیەنێت."
چالاکی ژنان بە وتنەوەی دروشمەکانی "بێ سەرۆک ژیان نابێت، بژی سەرۆک ئاپۆ کۆتایی هات، ژنان لە کۆتایشدا گوڵیان بەدەم ئاوی ڕووباری فوراتدا بەردا.
(ش ب)