"بەچاوی خۆم بینیم، ئەوەی خۆی تەقاندەوە منداڵ نەبوو"

14:59

ژنها

دیلۆک – موحەمەت دایکی زاوای دیلۆک کە لە هێرشی خۆکوژی دیلۆک ڕزگاری بووە ڕادەگەیەنێت: ئەوەی خۆی تەقاندەوە منداڵ نەبوو بەڵکو پیاوێکی بە تەمەن بوو.

لە ٢٠ ی ئەم مانگە هێرشێکی خۆکوژی لە ناو شاری دیلۆک ئەنجامدرا، لە ئەنجامی ئەو هێرشە خۆکوژیەدا ٥٤ کەس شەهید بوون و ٦٧ کەسیش بریندار بوون. موحەبەتی دایکی نورەدین ئاکدۆغان، زاوای زەماوەندەکە لەو بارەیەوە دەڵێت: کێ وتویە منداڵێک خۆی تەقاندۆتەوە ڕاست نیە خۆم شایەدی ئەوەم کە پیاوێکی بەساڵاچوو بووە خۆی تەقاندەوە.

موحەبەت کە بە سەختی بریندار بوو و گەیاندرایە نەخۆشخانە، بەو شێوەیە لەسەر هێرشە خۆکوژیەکە قسەی کرد: "من بکوژەکەم بەچاوی خۆم بینی، لەسەری پشتێنی بۆمبڕێژکراو هەبوو. کە بینیم هاوارم کرد وتم بۆمبی لەسەرە. کە منی بینی بە شێوەیەکی لەسەر خۆ خۆی کردە ناو قەرەبالغیەکە،چەند سانیە دواتر تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا. دوای ئەوە هەر شوێنێک بەسەریەکتریدا ڕووخاو و هۆڵەکە پڕی بوو لە تەرم، منیش بریندار بووم و هێنایانم بۆ نەخۆشخانە. لە خانەوادەکەی ئێمە زۆر کەس شەهید بوون. سەرۆککۆمار دەلێت منداڵێکی ١٢ بۆ ١٤ ساڵان هێرشەکەی ئەنجامداوە، بەڵام بەو جۆرە نیە. پیاوێکی بە تەمەن بوو خۆم بەچاوی خۆم بینیم."

(ش ب)