لە حەسەکە ئاگربەست ڕاگەیاندرا

15:04

ژنها

ناوەندی هەواڵ - لەسەر داخوازی ڕیش سپی و سەرۆک خێڵەکانی ناوچەکە و چەند وڵاتێک، ئاگربەست لە پارێزگای حەسەکە ڕاگەیەندرا.

ماوەی حەوت ڕۆژە لە نێوان یەپەگە، یەپەژە، هەپەجە و هێزەکانی ئاسایش بەرامبەر ڕژێمی ئەسەد و چەتەکانی وەک حزبوڵڵا بەهاوکاری ئێران و تورکیا، شەڕێکی دژوار بەڕێوەدەچێت، لەماوەی ئەو هەفتەیەدا شەرڤانان پانتاییەکی گەورەی شارەکەیان لە ڕژێم پاککردەوە و چەندین ئەندامی ڕژێم کوژراو و بەدیل گیراون.

پاش ئەوەی باشووری چەمی خابوور بەتەواوی ڕزگارکرا، ڕیشپی و خێڵەکان و هەندێک وڵات بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە کەوتنە هەوڵدانەوە، بەو هۆیەوە کاتژمێر دووی شەوی ڕابردوو ئاگربەست ڕاگەیەندرا.

یەک لەمەرجەکانی ئەو ڕێکەوتنە ئەوەیە کە دەبێت هێزەکانی ڕژێمی بەعسی سوری و چەتەکانی لە حەسەکە بچنە دەرەوە و تەواوی شارەکە ڕادەستی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا بکرێت.

(ش ب)