لە تەقینەوەیەکدا فەهیمەی ١٢ ساڵان گیانی لەدەستدا

18:10

ژنها

مێردین – لە شارۆچکەی نوسەیبین، فەهیمەی ١٢ ساڵان و دیلانی ١٣ ساڵان لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵی خۆیان لە گەڕەکی کانیکای بۆمبێکیان پیا تەقیەوە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەمە، لە گەڕەکی کانیکانی شارۆچکەی نوسەیبین لە باکوری کوردستان، بۆمبێکی چێندراو بە دوو خوشکدا تەقیەوە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو خوشک بەناوەکانی فەهیمە و دیلان کۆرکمازدا بوونە قوربانی.

فەهیمەی ١٢ ساڵان گیانی لەدەستدا و دیلانی ١٣ ساڵانیش بە سەختی بریندار بوو.

دوای ئەوەی هەردووکیان رەوانەی نەخۆشخانەی شاری مێردین کران، خانەوادەی دوو منداڵەکە هاتن و کاردانەوەی توندیان پیشانی دەوڵەتدا.

(ش ب)