ژنان سەردانی پرسەکانی شەهیدانی دیلۆک دەکەن

18:48

ژنها

دیلۆک – شاندێکی ژنانی شارەکانی ڕوحا، ئامەد و سێرتی باکوری کوردستان سەردانی خانەوادەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی شاری دیلۆکیان کرد.

شاندی ژنان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەردانی پرسەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی دیلۆکیان کرد و ماڵ بە ماڵ گەران. لەناو شاندەکەدا، پەڕلەمانتارانی هەدەپە(نورسەل ئایدۆغان و بەسیمە کۆنجا)، ئەنجومەنی رێکخراوی دایکانی ئاشتی، ئەندامانی کەژا، هەدەپە، و بەدەپە هەبوون.

شاندەکە لە بەردەوامی پرسەکانیاندا، لە نەخۆشخانەدا سەردانی ئەو خانەوادەیەیان کرد کە چوار کەسیان لێ شەهید و چوار کەسیشان بریندار بوون لە تەقینەوەکەدا.

تا ئێستاش شاندی ژنان بەردەوامە لە بەسەر کردنەوەی پرسەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی دیلۆکی باکوری کوردستان.

(ش ب)