ئاژانسەکەمان بۆ نۆیەمین جار ئاستەنگ دەکرێت
08:57
ئاب
24
/ 2016
ژنها
ناوەندی هەواڵەکان – ئاژانسەکەمان (ژنها) بۆ نۆیەمین جار لەلایەن وەزارەتی گەیاندن و پەیوەندیەکانەوە ئاستەنگ دەکرێت.
بە بە بیانوی گرتنەبەری ڕێوشوێن، ئاژانسی هەواڵی ژنان (ژنها) یەکەمین ئاژانسی ژنان لە جیهان، بۆ نۆیەمین جار ڕووبەڕووی ئاستەنگکردن دەبێتەوە و بڕیاری داخستنی ئەدرەسەکەی دەدرێت. دواین جار ژنها لەسەر ناونیشانی(jinnews.pw) دەگەیاندە خوێندکاری و خاوەن گرێبەستەکانی.
دوای نۆیەمین جار بڕیاری داخستنی (ژنها)، ئەم جارە لەسەر ناونیشانێکیتر بەردەوامی بە خەباتەکانمان دەکەین و خۆمان دەگەیەنین بە خوێنەرانمان.
(ش ب)