دوبز، ڕژاک سمینارێکی لەسەر ڕەوشی ئۆجالان سازکرد

14:41

ژنها

دوبز – ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لەسەر ڕەوشی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و هەوڵەکانی ئەو بۆ چارەسەری ئاشتی و دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سازکرد.

سمینارەکە بەبەشداری دەیا لە ئەن هاوڵاتی کاتژمێر ١٠:٠٠ لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی قەزای دوبز دەستی پێکرد و لەلایەن تەوار محمەد ئەندامی رێکخراوی ئازادی ژنانی کوردستان بەرێوەچوو.

لە سمینارەکەدا تەوار محمەد بە تێروتەسەرلی باسی لە دۆخی رێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان کرد، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە گۆشەگیری سەر ئۆجالان لە ناوچەکەدا بۆتە هۆکاری قوڵبوونەوەی ئاڵۆزیەکان.

هاوکات سەرنجی ڕاکێشایە هەلومەرجی ژیانی ئۆجالان لە گرتوخانەی دوورگەی ئیمڕاڵی و تەندروستی و ئاسایشی ژیانی ئەو.

تەوار محەمەد لەبەشێکیتری قسەکانی دا ئاماژەی بەوەشدا کە ئۆجالان هەوڵی زۆری داوە بۆ دیموکراتیزە بوونی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لە پەلوپۆ خستنی هێزە هەژمونگەراکان کە ڕۆژبەڕۆژ هێرشەکانیان زیاتر دەکەن و باسی لە گرنگی هاودەنگ بوون و هاو هەڵوێست بوونی کوردان لە ئازاد کردنی ئۆجالان.

ناوبراو دووپاتی کردەوە کە ئۆجالان زەمینەی تێکۆشانی بۆ ژنان ئافراندوە تا بتوانن لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا خۆیان بەڕێکخستن بکەن و ببن بە سمبۆلی تێکۆشانی کوردان و ژنانی جیهان.

لە کۆتایشدا تەوار محەمەد ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازدی کوردستان جەختی کردەوە: هەر بۆیە دەبێت هەموو گەلی کورد بە هەڵوێستێکی نیشتیمان پەروەرانە خاوەن لە ڕێبەری خۆیان بکەن.

(ش ب)