پارێزەرانی ئاسلی ئەردۆغان، دەستگیرکردنی ناوبراو ڕەتدەکەنەوە

15:55

ژنها

ئەستەنبۆل – پارێزەرانی ئاسلی ئەردۆغان، کاردانەوە پیشانی بڕیاری دادگا دەدەن و دەستگیرکردنی ناوبراو ڕەت دەکەنەوە.

ئاسلی ئەردۆغان، ئەندامی دەستەی کاروباری پەخش و بڵاوکردنەوە لە ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم، دوای ئەوەی دەستبەسەرکرا بە بڕیاری دادگای ئەستەنبۆل سزای دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو، پارێزەرانی ئەو ڕۆژنامەوانەش بڕیاری دادگا ڕەت دەکەنەوە.

دادگا بە بانگەشەی پڕۆپاگەندای ڕێکخستنی کردوە، بڕیاری دەسگیر کردنی بۆ ناوبراو دەرکردوو ئێستاش لە گرتوخانەی باکرکۆی ژنان لە شاری ئەستەنبۆل دەمێنێتەوە.

ئۆزجان کلچپارێزەری ڕۆژنامەی ئۆزگور گوندەم، لە چوارەمین دانیشتنی دادگایی کردنی ئاسلی ئەردۆغان قسەی کرد و بڕیاری دەستگیرکردنی بە توندی ڕەت کردەوە.

پارێزەرانی تریش بڕیاری دادگایان ڕەت کردەوە و داوایان کرد هەرچی زووە ئەو ژنە ڕۆژنامەوانە ئازاد بکرێت.

(ش ب)